سێ سەرۆکایەتییەکەى هەرێمى کوردستان کۆدەبنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێک لەنێویشیاندا پڕۆژەیاساى دەستوورى هەرێمى کوردستان، وا بڕیارە هەر سێ سەرۆکایەتییەکەى هەرێمى کوردستان لەم زوانە کۆببنەوە.

پێشەوا هەورامى، وتەبێژى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان بە رووداوى ڕاگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە و یەکێک لەو خاڵانەی گفتوگۆی جیددیی لەسەر دەکەن، نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستانە.

سەبارەت بە پێکهێنانى لیژنەى نووسینەوەى دەستوور، وتەبێژى فراکسیۆنى پارتى باس لەوە دەکات، پەرلەمانى کوردستان چاوەڕێى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکات، تاوەکو پەیامیان بۆ بنێرێ، یان لە دەرەوە زەمینەسازیی سیاسی بۆ نووسینەوەی دەستوور بکات.

جێگەى ئاماژەپێدانە، لە مانگى پێنجى (2021)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان سەردانى سەرجەم لایەن و هێزە سیاسییەکان کرد بۆ نووسینەوەى دەستوورى هەرێمى کوردستان و دروستکردنى لیژنەیەک بۆ ئەم پرسە و ناردنى بۆ پەرلەمانى کوردستان.

تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێکى سیاسى و فراکسیۆنەکان بە شێوەیەکى گشتیى لەگەڵ ئەوەدان دەستوور بنووسرێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین