مەسرور بارزانى: کۆمەڵێک گرووپ بازرگانى بە کۆچبەرانەوە دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە میانى بەشداریکردنى لە کۆڕبەندى ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە زانکۆى ئەمەریکیى کوردستان لە دهۆک، دەربارەى کۆچبەرانى بێلاڕووس دەڵێت، "جێی نیگه‌رانی ئێمه‌یه‌، به‌ داخێكی زۆرەوە ئه‌و خه‌ڵكانه‌ قۆرخكراون، له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك گرووپه‌وه‌، كه‌ بازرگانی به‌ مرۆڤه‌وه‌ ده‌كه‌ن."

ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە (16)ى تشرینى دووەم (2021)، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە پانێلێکدا، لە زانکۆى ئەمەریکیى کوردستان لە دهۆک، لەسەر دۆخى کۆچبەران ڕایگەیاند، ده‌مه‌وێت زانیارییه‌کان به‌ هه‌ڵه‌ نه‌گاته‌ خه‌ڵك، كه‌ هۆكاری ئه‌م كۆچه‌ چییه‌، خه‌ڵكێك هه‌یه‌ بچێت به‌دوای ده‌رفه‌تی دیكه‌دا بگه‌ڕێت، نابێت بڵێیت ئه‌مه‌ رایكردووه‌، ئه‌گه‌ر بڕوات و هه‌ركات بیه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه‌، كوردستان ماڵی خۆیه‌تی و ئێمه‌ له‌ خزمه‌تیداین، ده‌توانین بڵێین هه‌ندێك له‌و کۆچبەرانه‌، ده‌یان هه‌زار دۆلاریان داوه‌ به‌ كۆمپانیاکانی گەشتیاری، هه‌ندێك بۆ مه‌به‌ستێكی دیاریكراوه‌ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ به‌كارده‌هێنن، ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌وه‌نده‌ هه‌زار دۆلاره‌ی هه‌بێت، ده‌توانێت ده‌رفه‌تێكی كاركردن بۆ خۆی بدۆزێته‌وه‌."

سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کورستان دەشڵێت، "قه‌یرانی دارایی خه‌تای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نییه‌، هه‌ر وه‌كو ده‌زانن ئێمه‌ كێشه‌مان هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا، كه‌ ساڵانێكی زۆره‌، له‌ (2020) و (2021) زیاتر له‌ (12) مانگ بەشە بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غداوه‌ نه‌هاتووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش قه‌یرانی كۆرۆنا له‌ ئابووری ئێمه‌ی دا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تووشی قه‌یران بوو، ده‌رفه‌تی كار كه‌مبووه‌وه‌، به‌غداش پاره‌ی نه‌ده‌نارد، ئێمه‌ هه‌ڕەشه‌یه‌كی گه‌وره‌مان له‌سه‌ر بوو، به‌ڵام ماینه‌وه‌، توانیمان درێژه‌ به‌ كاره‌كانمان بده‌ین".

هەر لە چوارچێوەى پانێلەکەیدا، مەسرور بارزانى، پێیوایە تا بارودۆخى سیاسى چاک نەکرێت ناتوانرێ باردۆخێکى باشتر دەستبەر بکرێ، سەبارەت بە هاتنى ئاوارەکان بۆ هەرێمى کوردستان زیاتر روونیدەکاتەوە و دەڵێت، "ئێمه‌ یه‌ك ملیۆن ئاواره‌مان له‌ كوردستان هه‌یه‌، قورسایی ئه‌مانه‌ له‌سه‌ر شانی ئێمه‌یه‌، هه‌رچه‌نده‌ حكومه‌تی فیدراڵی پاره‌ی له‌ كه‌مپه‌كان خه‌رج كردووه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ بڕێكی زۆر زۆر كه‌مه‌، بۆیه‌ به‌ده‌ر له‌ هه‌ندێك رێكخراوی مرۆیی و نێودەوڵه‌تی كه‌ كاریان كردووه‌، قورسایی و به‌خێوكردنی ئاواره‌كان له‌سه‌ر شانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌. بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری ئه‌و خه‌ڵكانه‌ بكه‌ین، له‌ كه‌مپه‌كانه‌وه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنه‌كانی خۆیان، ده‌بێت شوێنێكی ئارامیان هه‌بێت، پێویسته‌ سه‌قامگیریان بۆ دابین بكرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وان توانیان بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنه‌كانی خۆیان ".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین