تەندروستی عێراق هۆشداری دەدات لە هاتنى شەپۆلی چوارەمى ڤایرۆسى کۆرۆنا تەندرووستی

نوچەنێت:

وەزارەتی تەندروستی عێراق هۆشداری دەدات لە هاتنی شەپۆلی چوارەمی ڤایرۆسى کۆرۆنا، داوا لە هاووڵاتییان و ناوەندەکانی خوێندن دەکات، پەلە بکەن لە وەرگرتنی ڤاکسینى دژە ڤایرۆسى کۆرۆنا.

ئەمڕۆ سێشەممە( 16تشرینی دووەمی2021 ) ماڵپەری (ناوەندی هەواڵی نیشتمانی) بڵاویکردەوە، وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند، "بەهۆی هاتنی شەپۆلی چوارەمى ڤایرۆسى کۆرۆنا وڵاتانی جیهان بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووان بەتایبەت لە وڵاتانی ئەوروپا رووبەڕووی لێکەوتەی مەترسیدار دەبنەوە."

وەزارەتى تەندروستى عێراق روونیشدەکاتەوە، "ئەگەری زۆری هەیە عێراق و وڵاتانی ناوچەکەش بەر ئەو شەپۆلە بکەون، بەتایبەت لەگەڵ دەستپێکی ساڵی خوێندن و هاتنی وەرزی زستان و مەترسی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە و زیادبوونی پەتاى وەرزى و کەمی پێدانی ڤاکسین."

وەزارەتی تەندروستی عێراق راشیگەیاند، "پێویستە هەرچی زووە هاووڵاتییانى عێراق و کارمەندانى ناوەندەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان پەلە بکەن لە وەرگرتنی ڤاکسینى دژە کۆرۆنا، بۆ ئەوەى خۆیان بپارێزن لە توشبوون بەو ڤایرۆسە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین