ئەمڕۆ کۆڕبەندى ئاشتى و ئاسایشى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە دهۆک بەڕێوەدەچێت کوردستانی

نوچەنێت:

لە زانکۆى ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک، ئەمڕۆ کۆڕبەندى ئاشتى و ئاسایشى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بەڕێوەدەچێت، بە ئامادەبوونى هەر یەکە لە سەرۆک کۆمارى عێراق، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان و چەندین بەرپرسى باڵاى کوردستان و عێراق.

ئەمڕۆ سێشەممە (16)ى تشرینى دووەم (2021)، کۆبەڕبەندى ئاشتى و ئاسایشى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست ماوەى دوو ڕۆژ دەخایەنێت و لەلایەن زانکۆى ئەمەریکى کوردستان لە دهۆک بەڕێوەدەچێت.

لە کۆڕبەندى ئاشتى و ئاسایشى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراق، سەرۆک نێچیرڤا بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، مەسرور بارزانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، رێواز فایەق سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان لەگەڵ چەندین وەزیر و بەرپرسى باڵاى هەرێمى کوردستان و عێراق وتاریان هەیە لەو کۆڕبەندە.

جێگەى ئاماژە پێدانە، کۆبەڕبەندى ئاشتى و ئاسایشى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دووەمین کۆربەندى زانکۆى ئەمەریکی کوردستانە، کە ساڵانە بەڕێوەى دەبات.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین