ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق له‌ به‌رده‌م دوو سیناریۆدایه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌عد مه‌تڵه‌بى سیاسه‌تمه‌دارى سه‌ربه‌خۆ رایگه‌یاند، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق دوو چاره‌سه‌رى هه‌یه‌، ئه‌مریكا و وڵاتانى هه‌رێمه‌كه‌ فشار ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ى ئێستا قبووڵ بكرێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15 تشرینى دووه‌م "نۆڤێمبه‌ر" سه‌عد مه‌تڵه‌بى لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى داوه‌ و روونى كردووه‌ته‌وه‌ن دوو چاره‌سه‌رى بۆ ته‌نگژه‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق هه‌یه‌.

به‌گوێره‌ى لێدوانى مه‌تڵه‌بى چاره‌سه‌رى یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ وه‌ك خۆى قبووڵ بكرێت، كه‌ گۆڕانكارییه‌كانى ئێستایش له‌ 5% تێپه‌ڕناكات. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ حكومه‌تى عێراق و ئه‌مریكا و وڵاتانى هه‌رێمه‌كه‌ و كه‌نداو فشار ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى ئه‌م ئه‌نجامه‌ قبووڵ بكرێت.

چاره‌سه‌رى دووه‌میش ئه‌وه‌یه‌ لیژنه‌ى سه‌ربه‌خۆ هه‌بێت، جارێكى تر له‌ ته‌واوى وڵات هه‌ژماركردنى ده‌ستى بكرێت. سه‌عد مه‌تڵه‌بى روونى ده‌كاته‌وه‌ تا ئێستا هیچ یه‌كێك له‌ چاره‌سه‌رییه‌كان قبووڵ نه‌كراون، به‌ڵام به‌ دووریشى نازانێت چاره‌سه‌رى یه‌كه‌میان قبووڵ بكرێت.

له‌ 10ى تشرینى یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجام درا، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ به‌ هۆى ناڕه‌زایى لایه‌نه‌ شیعه‌كانه‌وه‌ یه‌كلایى نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین