مەلا بەختیار ئەمڕۆ دەگەڕێتەوە هەرێمى کوردستان و کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانى ئەنجام دەدات کوردستانی

نوچەنێت:

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان و بەرپرسى نووسینگەى ڕاگەیاندنى ناوبراو دەڵێت، گوێتان لە زانیارى نوێ دەبێت.

ئەمڕۆ شەممە (13)ى تشرینى دووەم (2021)، دەربارەى هاتنەوەى مەلا بەختیار لە ئەڵمانیاوە بۆ هەرێمى کوردستان، مەریوان عەلی، بەرپرسی نووسینگەی راگەیاندنی مەلا بەختیار دەڵێت، لە فڕۆکەخانەى سلێمانى کۆنگرەى ڕۆژنامەوانى ئەنجام دەدات و گوێمان لە قسەى نوێ دەبێت.

بەرپرسی نووسینگەی راگەیاندنی مەلا بەختیار بە رادیۆیی رووداوی راگەیاندووە، جگە لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەى ئەمڕۆ لە رۆژانی داهاتووش، مەلا بەختیار کۆنفراس و پەیامی ترى سەبارەت بە ژەهرخواردکردنەکەی بڵاو دەکاتەوە.

دەشڵێت، مەلا بەختیار دواى گەڕانەوەى بۆ هەرێمی کوردستان، لەسەر ژەهرخواردکردنی لە دادگەکانی کوردستان قسەی خۆی دەکات و سکاڵا لەسەر ئەو کەسانە تۆمار دەکات کە ژەهرخواردیان کردووە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین