حکومەتی عیراق: بڕیاری راگەیاندنی گەشتەکانیدا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند:بە مەبەستی پاراستنی هاوڵاتییانی عێراقی لە قاچاخچییەکان، تەواوی گەشتە ئاسمانییەکانیان لەگەڵ وڵاتی بیلاروس ڕاگرت.

ئەمڕۆ هەینی( 12/تشرینی دووەم/2021) ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی عیراقی فیدراڵ لەلێدوانێکدا بۆ راگەیاندنەکان، بڕیاری راگرتنی گەشتەکانی لەگەڵ بیلاروس و هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کارکردنی کۆنسوڵی فەخریی ئەم وڵاتەی لە بەغدا راگەیاند.

ئەحمەدسەحاف گوتی:ئەم هەنگاوەی حکوومەت بۆ پاراستنی هاوڵاتییانی عێراقە لە دەست تۆڕەکانی قاچاخچییەتی بە ژیانی مرۆڤەکان، لە نێوان وڵاتانی بیلاروس و پۆڵۆنیا.

هاوکات هەردوو باڵیۆزخانەی عیراق لە مۆسکۆ و وارسۆ، خەریکی هەماهەنگی کردنن بۆ ئەو کۆچبەرانەی کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە.

زیاتر لە هەفتەیەکە نزیکەی 2500پەناخواز لە سەرسنورەکانی نێوان بیلاروس و پۆڵەندا گیریان کردووە، بەهۆی برسێتی و سەرماوە لە رەوشێکی خراپدا دەژین، شەوی رابردوو مێرمنداڵێکی 13ساڵان بەهۆی سەرماوە گیانی لە دەستداوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین