خۆپیشاندان لە بەغدا دەستیپێکردەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

خۆپیشاندان لە بەغدا دەستیپێکردەوەو داوای دەستلەکارکێشانەوەی مستەفا کازمی و رەتکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەکەن.

ئەمڕۆ هەینی( 12/تشرینی دووەم/2021) خۆپیشاندان لە بەغدا دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەستیپێکردەوە و خۆپیشاندەران لەبەردەم وەزارەتی پلاندانان چادریان هەڵداوە.

لە دوای راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، خۆپیشاندان و ناڕەزایی لەلایەن گروپەکانی سەر بە حەشدی شەعبی لە عیراق دەستیپێکرد. بەو هۆیەوە دوو خۆپیشاندەر کوژران و 127کەس برینداربوون.

رۆژی (7/تشرینی دووەم/2021) بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر ماڵی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عیراق، هەمان رۆژ راگەیاندنە ناوخۆیی و جیهانییەکان رایانگەیاند، کە ئەو هێرشە پەیوەندی بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومنی نوێنەرانی عیراقەوە هەیە.

سالم عەبادی، ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: خۆپیشاندەران داوای ئاشکراکردنی بکوژانی خۆپیشاندەران دەکەن، هەروەها داوادەکەن کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، سکاڵاکانیان بە هەند وەربگرێت کە لە دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن رایانگەیاندووە.

دکتۆر یاسین ساڵح، خاوەن بڕوانامەی دکتۆرا لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، بە نوچەنێتی راگەیاند: خۆپیشاندان و هێرشکردنە سەرماڵی مستەفا کازمی، پەیوەندی بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەوە هەیە. لایەنی شیعە لە رێگەی ئەم هێرش و خۆپیشاندانانە دەیەوێت بڵێت: ئەگەر پێگەی جەماوەریشم کەم بووبێتەوە وەکو هێز لە گۆڕەپانەکە ماوم.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین