وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەدات کوردستانی

نوچەنێت

وەزارەتی تەندروستیی عێراق، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هاتنی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا ئاگاداردەکاتەوە و داوادەکات ئامادەکاری بکەن.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هاتنی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا ئاگاداردەکاتەوە و داوادەکات ئامادەکاری بکەن.

وەزارەتی تەندروستی عیراق، بە نوسراوی فەرمی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هاتنی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا ئاگاداردەکاتەوە، هەروەها داوا لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگاکان دەکات، ئامادەکاری پێویست بۆ ئەم ئەگەرەبکەن.

وەزارەتی تەندروستی عیراق دەڵێت: ژمارەی توشبوان بە پەتای کۆرۆنا لە جیهان لە بەرزبوونەوەدایە، پێویستە ئامادەسازی لە رووی دەرمانی پێویست و دابینکردنی شوێن لە نەخۆشخانەکان بکرێت، بۆ ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبوان، هەروەها هەوڵبدرێت زۆرترین کەس ڤاکسینیان لێبدرێت.

بە پێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، تا ئێستا 367 هەزار و 874 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 6 هەزار و 620 کەسیش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.

لە مانگی ئابی ئەمساڵەوە، زۆربەی وڵاتانی پێشکەوتوو ئامادەسازی بۆ هاتنی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا لە وڵاتەکانیان دەکەن، وەزارەتی تەندروستی عیراق لە ناوەڕاستی تشرینی یەکەمەوە داوادەکات ئامادەکاری بۆ هاتنی شەپۆلی چوارەم دەکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین