عیمادئەحمەد: بە بینینی وێنەی مەلابەختیار خەمێکی قوڵ دایگرتووم کوردستانی

نوچەنێت

سەرکردەیەکی، لە ئەکاونتی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوک نوسیویەتی: مەلابەختیار زەبروزەنگی رژێمی بەعس نەیترساند بەڵام خیانەتی ناوخۆ شەکەتی کردووە.

ئەمڕۆ هەینی( 12/تشرینی دووەم/2021) عیماد ئەحمەد، سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی وێنەی مەلابەختیار لە یەک لە نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا دەڵێت: خەمێکی قوڵ دایگرتووم و هەستێکی بەراوردکاری سەیرم لادروستبوو. ئەو مەلابەختیارەی ستەمی بەعس نەیتاساند، خەنجەری ناوخۆ شەکەتی کردووە.

مەلابەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، رۆژی( 30/تشرینی یەکەم/2021) بە مەبەستی چارەسەرکردن چووەتە بەرلین و لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوک هەواڵی ژەهرخواردکردنی پشتڕاستکردەوە.

عیماد ئەحمەد دەڵێت"ئەو مەلا بەختیارەی زەبروزەنگی رژێمی داگیرکاری عێراق نەیدەترساند و نەیدەتاساند، ئەوەتا ئێستا ژەهر و خەنجەری خیانەت شەکەتی کردوە و وەک دەردەدارێک لە نەخۆشخانەیە، بۆ من چاوه‌ڕوان کراوبوو گوله‌ی دوژمن، پیلانی ناحه‌زانی کورد و یه‌کێتی بیپێکن، به‌ڵام ژه‌هرخواردکردنی داخ و مه‌راقێکی تره‌ که‌ بۆ من وه‌کوو شۆکێک وایه ‌و بۆ ئه‌نجامده‌رانیشی په‌ڵه‌یه‌کی ره‌شی ناپاکییه‌ که‌ قابیلی سپیبوونه‌وه‌ نییه".

ئەم سەرکردەیەی یەکێتی، لە بارەی بڵاوبوونەوەی وێنەی مەلا بەختیار نوسیویەتی"بینینی وێنەی مەلا بەختیار لە نەخۆشخانە، دوای یەکلابوونەوەی ژەهرخواردکردنی، سەرەڕای ئەوەی پەرۆشی و خەمێکی قووڵ بۆ هاوڕێیەکی تەمەنم سەراپای داگرتم،  هەستێکی بەراوردکاریانەی سەیریشی لا دروست کردم. ئەو مەلا بەختیارەی زەبروزەنگی رژێمی داگیرکاری عێراق نەیدەترساند و نەیدەتاساند، کەچی ئەوەتا ئێستا ژەهر و خەنجەری خیانەت شەکەتی کردوە و وەک دەردەدارێک لە نەخۆشخانەیە، بۆ من چاوه‌ڕوان کراوبوو گوله‌ی دوژمن، پیلانی ناحه‌زانی کورد و یه‌کێتی بیپێکن، به‌ڵام ژه‌هرخوازدکردنی داخ و مه‌راقێکی تره‌ که‌ بۆ من وه‌کوو شۆکێک وایه ‌و بۆ ئه‌نجامده‌رانیشی په‌ڵه‌یه‌کی ره‌شی ناپاکییه‌ که‌ قابیلی سپیبوونه‌وه‌ نییه".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین