وەزیرى پێشمەرگە: گرنگى زیاتر بە هێزى ژنان دەدەین هەواڵ

نوچەنێت:

وەزیرى پێشمەرگە لە دیدارێکدا لەگەڵ یەکەمین ژنە ئەفسەرى دەرچووى ئەکادیمیای 'ساندهێرستی' سەربازیی شاهانەی بەریتانیا ڕایدەگەیێنت، "وەزارەتى پێشمەرگە گرنگی زیاتر به‌ هێزی ژنان و به‌شداری ئافره‌تان له‌ دامه‌زراوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌ده‌ن."

ئەمڕۆ سێشەممە نۆى تشرینى دووەم (2021)، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیرى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، پیرۆزبایى لە میدیا کامەران فوئاد مەستی، یەکەم پزیشك و ده‌رچووی ئه‌كادیمای 'ساندهێرستی' سەربازیی شاهانەی بەریتانیا کرد.

بەپێى ڕاگەیێندراوى وەزارەتى پێشمەرگە، "د.میدیا کامەران، یەکەمین کچە کورده‌ کە لە ئەکادیمیای 'ساندهێرستی' سەربازیی شاهانەی بەریتانیا خولی سەربازی لە ‌عێراق و هه‌رێم له‌و زانكۆیه‌ ده‌ربچێت و پله‌ی ئه‌فسه‌ری دووی پێبدرێت."

جێگەى ئاماژەپێدانە، ڕۆژى (17)ى ئەیلوولى (2021)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بەفەرمى لەلایەن بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا بانگهێشتکرا بۆ بەریتانیا، لە درێژەى سەردانییەکەیدا بۆ لەندەن، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى سەردانى ئه‌كادیمیاى شاهانه‌ى ساندهێرستى سه‌ربازى کرد، تێیدا چاوى بەو دوو قوتابییە کوردە کەوت کە لەو زانکۆیە دەخوێنن، ئەوکات د. میدیا کامەران  یەکێک بوو لەو قوتابیە کوردانەى چاوى بە سەرۆکى هەرێمى کوردستان کەوت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین