ئەسیوبیا داواى نێوەندگیرى لە توركیا دەكات
نوچهنێت
دیما موفتى لە میانەى سەردانێكى بە یاوەرى وەزیرى دەرەوەى ئەسیوبیا سەردانى توركیاى كردووە دیما موفتى دیدارێكى لەگەڵ سایتى ئەنادۆڵى توركى ئاماژەى بەوە كرد، چارەسەرى سنوورى نێوان هەردوو وڵات لە ناوچەى"فەشقە" رێگەى دبلۆماسیە دەبێت.
لە بەشێكى قسەكانى روونی كردەوە، لە حاڵەتى ئێستادا وڵاتەكەى بیرى لە جەنگ نەكردۆتەوە، ئەگەریش توركیا نێوەندگیرى بكات لە نێوانمان دا ئێمە هەست بە دڵنیایى دەكەین.
لە بەشێكى ترى قسەكانى ئاماژەى بەوە دا ئەسیوبیا پێوەندى باشى لەگەڵ وڵاتەكانى ئەفریقیا هەیە، رایگەیاند: بەبێ زیادەڕەوى ئێمە پێوەندى باشمان لەگەڵ وڵاتانى ئەریتریا و جیبۆتى و سۆماڵ و كینیا و سوودان ــ سەرەڕاى ناكۆكى سنوورى ــ هەیە.
هەروەها راشیگەیاند بەردەوامى چالاكى هاوكارییەكان"تیغراى" دواى كۆتایى هاتنى كردەى سەربازى دژى بەرەى جەماوەرى بۆ ئازادى ئەو ناوچەیە، روونى كردەوە ئێستا ٨٠ لە سەدى هاوكارییەكان دەگاتە ئەو ناوچانە.
دەربارەى داهاتووى ناكۆكیەكان گوتى: ئومێدەوارم پێوەندى دوولایەونەى وڵاتەكەى و توركیا بەتایبەت لە بوارى گەپێدان و ئاسایش و ئابوورى بەهێز ببێت.
رۆژى دووشەمە توركیا ئەسیوبیا یادى ١٢٥ ساڵەى دامەزراندى پێوەندى دوو لایەنى دبلۆماسیان كردەوە، لە میانەى كردنەوەى باڵیۆزخانەى نوێ بۆ دووەم لە ئەنقەڕەى پایتەخت بە بەشدارى مەولود چاوش ئۆغلۆ و دیمیكى میكونینى وەزیرانى دەرەوەى هەردوو وڵات.
رۆژى شەمە وەزارەتى دەرەوىەى ئەسیوبیا ئەمادەیى پێشوازى كردنى نێوەندگیرى بۆ چارەسەرى سنوورى راگەیاند، تەنیا بەوەى سوودان ئەو ناوچانەى بەهێز داگیرى كردووە بكشێتەوە.
ماوەیەك سنوورەكانى سوودان و ئەسیوبیان ئاڵۆزە، لە ٣١ى كانوونى یەكەمى رابردوو سوپاى سوودانى دەستبەسەرداگراتنى ناوچەى "فەشقەى"سنوورى لەگەڵ ئەسیوبیا راگەیاند.
لە ١٣ى كانوونى یەكەمى ساڵى رابردوو بیتا ئیمرۆ باڵیۆزى ئەسیوبیا لە خەرتووم سوپاى سوودانى بە دەستبەسەرداگرتنى ٩ سەربازگە لە خاكى ئەسیوبیا تۆمەتباركرد، لە مانگى تشرینى دووەمى ساڵى رابردوو.
سوودان داواى دانانى نیشانەى سنوورى دەكات لەگەڵ ئەسیوبیا، بەگوێرەى رێكەوتنى ئەدیس ئەباباى كە لە ١٥ى ئایارى ساڵى ١٩٠٢ لەنێوان ئەسیوبیا و بەریتانیا (لەبرى سوودان) ئیمزاكراوە، مادەى یەكەمى سنوورى نێوان هەردوو وڵات روون دەكاتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment