سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ماڵی کازمی دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، هێرشەکەی سەرماڵی مستەفا کازمی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دەکات و داوای بە سزاگەیاندنی تاوانباران دەکات.

ستیفن دوژاریک، گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ یەکشەممە( 11/تشرینی دووەم/2021) بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە تێیداهاتووە"بە توندی سەرکۆنەی هەوڵی کوشتنی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەم". 

گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەڵێت "ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز داوا دەکات ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە سزابدرێن، هەروەها داوا لە هەموو عێراقییەکان دەکات دان بە خۆتاندا بگرن و هەموو توندوتیژی و هەوڵێک بۆ ناسەقامگیریی عێراق رەتبکەنەوە". هاوکات جەخت لەوەدەکاتەوە، کە نەتەوە یەکگرتووەکان شانبەشانی خەڵک و حکومەتی عێراق دەوەستێت کاتێک هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی داهاتوویەکی باشتر دەدەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە( 11/تشرینی دووەم/2021) لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عیراق درا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین