وەزارەتی تەندروستی عێراق هۆشداری دەدات تەندرووستی

نوچەنێت

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، هۆشداری له‌ هاتنی شه‌پۆلی چواره‌می ڤایرۆسی کۆرۆنا ده‌دات و جەخت لەسەر پێدانی ڤاکسین بە هاوڵاتییان لە هەڵمەتێکدا بە هاوکاری رێکخراوی تەندروستی جیهان دەکاتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە( 11/تشرینی دووەم/2021)له‌ کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری رێکخراوی ته‌ندروستی جیهان له‌ عێراق، ریاز عه‌بدولئه‌میر، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی گشتی وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند: ده‌ستمان به‌ هه‌ڵمه‌تێک کردووه‌ بۆ فراوانکردنی پێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش شەو و رۆژ بنکەکانی پێدانی ڤاکسین بە هاوڵاتییان کراوە دەبێت.

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی عیراق ،تا ئێستا زیاتر له‌ 6 ملیۆن که‌س لە عیراق ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە. بەپێی رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئەو کەسانەی کە ڤاکسین وەردەگرن ئەگەر توشی کۆرۆناش بن، مەترسی مردنیان کەمتر دەبێتەوە.

ریاز عەبدولئەمیر، هۆشداری دەداتە هاوڵاتییان کە شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا بەڕێوەیە، بۆیە بە مەبەستی رێگەگرتن لە مەترسییەکانی، پێویستە بە زووترین کات هاوڵاتییان ڤاکسین وەربگرن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین