حکومەتی فەرەنسا: شانبەشانی خەڵکی عیراق دەوەستین عێراق ناوچەکە و جیهان
فەرەنسا سەرکۆنەی هێڕشە تیرۆرستییەکەی سەرماڵی مستەفا کازمی دەکات و پاڵپشی خۆی بۆ حکومەتی عیراق دەردەبڕێت و دەڵیت: فەرەنسا شانبەشانی خەڵک و بەرپرسانی عێراق دەوەستێت.

ئەمڕۆ رۆژ یەکشەممە(11/تشرینی دووەم/2021 )وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، راگەیێندراوێکی لەبارەی هێرشەکەی سەر ماڵی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بڵاوکردەوە. 

فەرەنسا لە راگەیێندراوەکەیدا"بە تووندی سەرکۆنەی هەوڵی کوشتنی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ماڵەکەی خۆی دەکات، کە سەر لەبەیانی ئەمڕۆ بە دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کرایە سەری". 

هەر لەم راگەیێندراوەدا فەرەنسا پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ پرۆسەی دیموکراسی لە عێراق دەردەبڕێت" ئەو پرۆسە دیموکراسییەی بەڕێوەچوو نوێترین هەنگاوی حکومەتی عیراق بوو، لەسەر ئەو بنەمایەهەر جۆرە ناسەقامگیری، تووندوتیژی و هەوڵێکی ترساندن لەو وڵاتەدا رەتدەکەینەوەو شانبەشانی خەڵک و بەرپرسانی عێراق دەوەستین".

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، هەوڵی کوشتنی سەرکوەزیرانی عیراق لە رێگەی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدرا ،مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەم هەوڵە تیرۆرستییە رزگاری بوو، بەڵام سێ لە پاسەوانەکانی برینداربوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین