وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مستەفا کازمی ئەنجام دەدات عێراق ناوچەکە و جیهان
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، نیگەرانی ئەمریکا لە هێرشەکەی ئەمڕۆ بۆسەرماڵی کازمی لە ناوچەی سەوز دەردەبڕیت.

بەپێی نوسینگەی راگەیاندنی مستەفا کازمی سەرۆکوزەیرانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە (11/تشرینی دووەم/2021) ئەنتۆنی بلینکنم وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، توڕەیی و نیگەرانی خۆی لەو هێرشە دەربڕیوە کە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ کرایە سەر ماڵی مستەفا کازمی, سەرۆکوەزیرانی عێراق.

لە راگەیێندراوەکەی نوسینگەی مستەفا کازمیدا هاتووە" ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رۆڵی بوێر و ئازایانەی مستەفا کازمی، لە بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییە سەختەکان کە رووبەڕووی عیراق دەبنەوە و هەڕەشەن بۆسەر ئاسایش و سەقامگیریی بەرز دەنرخێنن".

هەر لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، مستەفا کازمی و ئەنتۆنی بلینکنم "جەختیان لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەردوو-وڵات و خزمەتکردن بە بەرژەوەندییەکانی گەلەکەیان کردووەتەوە". 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین