حەلبوسی:  هێرشەکە هەڕەشەیەکی راستەقینەیە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆکی پێشوی پەرلەمانی عیراق، پەیامێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە: ئەو هێرشەی کرایە سەر ماڵی مستەفا کازمی، هەڕەشەیەکی راستەقینەیە بۆ سەر ئەمن و ئاسایشی عیراق.

محەممەد حەلبوسی، سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم و سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە(11/تشرینی دووەم/2021 ) لە پەیامێکدا هێرشەکەی سەرماڵی مستەفا کازمی ئیدانە دەکات و دەکات و دەڵێت"ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ روویدا و ماڵی سەرۆکوەزیران کرایە ئامانج، هەڕەشەیەکی راستەقینەیە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیریی عێراق، بانگەوازی دڵسۆزانەمان بۆ هەمووان ئەوەیە کە بە جددی کار بۆ نەدانی هەل بە دوژمنانی عیراق بکەن".

بەرەبەیانی ئەمڕۆیەکشەممە ( 11/تشرینی دووەم/2021) هێرشکرایە سەرماڵی مستەفا کازمی لە ناوچەی سەوزی بەغدا و سەلامەت دەرچوو. لەم هێرشەدا سێ پاسەوانی برینداربوون و بەپێی ئەو وێنانەی دوای هێرشەکە بڵاوکراونەتەوە ماڵەکەی بە تەواوی روخاوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین