زانکۆی ئەزهەر:پشتیوانی عیراق دەکەین
نوچەنێت
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە( 11/تشرینی دووەم/2021) بە درۆن هێرشکرایە سەر ماڵی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عیراق لە ناوچەی سەوز، هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.
لە راگەیێندراوەکەی زانکۆی ئەزهەردا هاتووە"داوا لە سەرجەم عێراقییەکان دەکەین یەکگرتوو- و یەکڕیز بن و بەرژەوەندیی عێراق بخەنە سەروو هەمووبەرژەوەندییەکان، دژی دوژمنان بوەستنەوە".
دوابەدوای هێرشەکە مستەفا کازمی، پەیامێکی بڵاوکردەوەو گوتی"بۆ کەسوکار و گەلەکەم لە هەموو شوێنێکی عێراقی مەزندا، بۆ هەموو ئەو کەسانەی بەم شەوە نیگەران بوون، ماڵەکەم رووبەڕووی هێرشێکی ترسنۆکانە بووەوە. سوپاس بۆ خودا، تەندروستیی خۆم و هەموو ئەو کەسانەی لەگەڵمدا کار دەکەن زۆر باشە. هێزە ئەمنی و سەربازییە قارەمانەکانتان کار دەکەن بۆ سەقامگیری و پاراستنی عێراق. موشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ترسنۆکەکانیش وڵات و ئاییندەمان بونیاد نانێن. ئێمەش بەردەوام کار دەکەین لەپێناو بونیادنانی دەوڵەتمان بە رێزگرتن لە دامەزراوەکانی و گەشەپێدانی زیاتری بۆئەوەی داهاتوویەکی باشتر بۆ سەرجەم عێراقییەکان دابین بکەین".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment