ده‌یان ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ كازمى ده‌وه‌ستن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

دواى رزگاربوونى له‌ هه‌وڵێكى تیرۆركردن، ده‌یان وڵات و رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌وه‌ستن و سه‌ركۆنه‌ى هه‌وڵى تیرۆركردنى ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ حه‌وتى تشرینى دووه‌م "نۆڤێمبه‌ر" ده‌یان وڵات به‌ فه‌رمى سه‌ركۆنه‌ى هه‌وڵى تیرۆركردنى كازمیان كرد، كه‌ هه‌وڵه‌كه‌ شه‌وى رابردوو به‌ مووشه‌كى فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان له‌ به‌غدا ئه‌نجام درا.

له‌ وڵاتانى عه‌ره‌بى تا ئێستا هه‌ر یه‌كه‌ له‌ سعوودیه‌، به‌حرێن، كوێت، ئیمارات، قه‌ته‌ڕ، ئوردن، سه‌ركۆنه‌ى رووداوه‌كه‌یان كردووه‌ و كاره‌كه‌ به‌ تیرۆر و هۆكارى ناسه‌قامگیريى عێراق ده‌زانن.

له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تیش هه‌ر یه‌كه‌ له‌ به‌ریتانیا و ئه‌مریكا سه‌ركۆنه‌ى رووداوه‌كه‌یان كردووه‌، جگه‌ له‌ مانه‌یش رێكخراوى هاریكارى ئیسلامى، كۆمكارى وڵاتانى عه‌ره‌بى، ئه‌نجوومه‌نى هاریكارى كه‌نداو سه‌ركۆنه‌ى رووداوه‌كه‌یان كردووه‌.

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند به‌ مووشه‌ك هه‌وڵى تیرۆركردنى دراوه‌ و هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ى، خۆی و ستافه‌كه‌یشى سه‌لامه‌تن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین