سبەى لە پارێزگاى سلێمانى و دەوروبەرى دەست بەدابەشکردنى نەوت دەکرێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەپێى ڕاگەیێندراوى بەڕێوەبەرایەتیى بەرهەمە نەوتییەکانى سلێمانى، سبەى لە سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى و دەوروبەرى دەست بە دابەشکردنى نەوتى سپى دەکرێت,

ئەمڕۆ شەممە شەشى تشرینى دووەم (2021)، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیه‌كانى سلێمانى، لە ڕاگەیێندراوەکەیدا  خشته‌ى دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى بۆ دوو ڕۆژى داهاتوو ڕاگەیاند، کە تێیدا هاتوو سبەى لە ناو سه‌نته‌رى سلێمانى و شارۆچكه‌ى قه‌ڵادزێ نەوت دابه‌شده‌كرێت.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتیى بەرهەمە نەوتییەکانى سلێمانى روونیشدەکاتەوە، سبەى یەکشەممە حەوتى تشرینى دووەم، دابەشکردنى نەوتى سپى لە قەڵادزێ دەست پێدەکات.

دەشڵێت، ڕۆژى دووشەممە دابەشکردنى نەوتى سپى له‌ناو شارى سلێمانى لە مەڵبەندى پێنج و شەش بەردەوام دەبێت.

جێگەى ئاماژەپێدانە، هەفتەى ڕابردوو ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەى هەفتانەى خۆیدا لە ڕۆژى چوارشەممەدا، یەکێک بوو لەو تەوەرانەى گفتوگۆى لەسەرکرا، دابەشکردنى نەوتى سپى بوو بەسەر هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان، کە سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکاندا دەبێ نەوت دابەشدەکرێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین