ئۆپراسیۆنى هێزەکانى پێشمەرگە و سوپاى عێراق دەستیپێکرد کوردستانی

نوچەنێت:

هێزەکانى پێشمەرگە بە هاوبەشى لەگەڵ هاوپەیمان، ئەمڕۆ ئۆپراسیۆنى کێوماڵکردن لە محیوەرى شەش دەستپێکرد بۆ تێکدان و نەهێشتنى تونێل و مۆڵگەکانى تیرۆریستانى داعش لەو ناوچەیە.

ئەمڕۆ شەممە شەشى تشرینى دووەمى (2021)، وەزارەتى پێشمەرگە لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "ئەمڕۆ هێزەکانی میحوەری شەشی پێشمەرگە لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی سەربازییان دەستپێکردووە، لە سنووری پارێزگای نەینەوا."

بەپێى ڕاگەیێندراوى وەزارەتى پێشمەرگە، "ئۆپەراسیۆنەکە بە پشتیوانی هێزی ئاسمانیی عێراقی و فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لە ناوچەکانی کوشافی سەروو و کوشافی خواروو ئەنجام دەدرێت بۆ پاککردنەوە و رووماڵکردنی ئەم ناوچانە لە پاشماوەکانی داعش و تیرۆریستان کە دەکەونە سنووری نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان."

دەشڵێت، "ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوامە و لە هەر پێشهاتێکی نوێ ئاگادارتان دەکەینەوە."

جێگەى ئاماژەپێدانە، لە دوو هەفتەى ڕابردوو داعش لە میحوەرکانى پردێ و گەرمەسێر سێ جار هێرشى کردووە و لەلایەن هێزەکانى پێشمەرگە تێکشکێندراون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین