پارتى و سه‌در و ته‌قه‌دوم ده‌ستیان به‌ دانوستاندن كرد عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

پارتى و ره‌وتى سه‌در و هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم كه‌ سێ براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنن ده‌ستیان به‌ دانوستاندنى پێكهێنانى حكومه‌ت كردووه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى پێنجى تشرینى دووه‌م "نۆڤێمبه‌ر" شاندێكى پارتى دیموكراتى كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تى هۆشیار زێبارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى، سه‌ردانى نووسینگه‌ى ئه‌نجوومه‌نى سیاسى ره‌وتی سه‌درى له‌ به‌غدا كرد، له‌ لایه‌ن حه‌سه‌ن عه‌زارى سه‌رۆك شاندى دانوستاندنكارى ره‌وته‌كه‌ كرد.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌ ماڵپه‌ڕه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، ئه‌و دوو لایه‌نه‌ تاوتوێى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانى حكومه‌تیان كردووه‌. شه‌وى رابردوویش موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در، سه‌ردانى محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دومى سوننه‌ كرد.

ره‌وتى سه‌در یه‌كه‌مى پێكهاته‌ى شیعه‌یه‌ 73 كورسى به‌ده‌ستهێناوه‌، پارتى یه‌كه‌مى پێكهاته‌ى كورده‌ به‌ 33 كورسى و ته‌قه‌دومیش یه‌كه‌مى پێكهاته‌ى سوننه‌یه‌ به‌ 38 كورسى.

ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى له‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ به‌ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوزى راگه‌یاندووه‌، زۆربه‌ى لایه‌نه‌كان به‌شدارى پێكهێنانى حكومه‌ت ناكه‌ن، به‌ڵكو ته‌نیا ره‌وتى سه‌در و ته‌قه‌دوم و پارتى حكومه‌ت پێكده‌هێنن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین