داعش لە میحوەرى پردێ هێرشەدەکاتە هێزەکانى پێشمەرگە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "تیرۆریستانی داعش پەلاماری سەنگەرێکی لیوای دەی پیادەیان دا.

ئەمشەو چوارشەممە رێکەوتى (3/تشرینى دووەم/2021)، سەبارەت بەو هێرشەى تیرۆریستانى داعش کردیتیانە  سەر هێزەکانى پێشمەرگە، وەزارەتى پێشمەرگە لە لاپەڕەى فەرمى خۆیدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک لە ڕاگەیێندروێکدا دەڵێت، خۆشبەختانە هیچ زیانێک بە پێشمەرگە نەگەیشتووە. 

 هاوکات وەزارەتى پێشمەرگە روونیشکردۆتەوە، "ئەمشەو کاتژمێر 10:30، تیرۆریستانی داعش پەلاماری خاڵێکی فەوجی۲ی لیوای۱۰ی پیادەیان دا، لە سنوری میحوەری پردێ- دبس، پێشمەرگە ئازاکانمان بەخێرایی لێیان هاتنە دەست و ڕاویان نان، خۆشبەختانە هیچ زیانێک بە پێشمەرگە نەگەیشتووە."

هەروەها لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "ئەمە بۆ چەندین جارە داعش بۆشایی نێوان هێزی پێشمەرگەو سوپای عێراقی دەقۆزێتەوە بۆ پەلاماردانی هێزەکانی پێشمەرگە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین