پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ نۆ مانگ ده‌خایه‌نێ
نوچه‌نێت
شه‌وى رابردوو یه‌كى تشرینى دووه‌م "نۆڤێمبه‌ر" رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى كه رۆژنامه‌یه‌كى به‌ناوبانگه راپۆرتێكى له‌سه‌ر سیناریۆكانى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه، له راپۆرته‌كه‌دا هه‌ر یه‌كه له عامر فایز سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ته‌سمیم و فه‌هد جبوورى سه‌ركرده له ره‌وتى حیكمه لێدوانیان داوه و دووپاتیان له‌سه‌ر دواكەوتنی پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ كردووه‌ته‌وه.
عامر فایز پێشبینى ده‌كات پێكهێنانى حكومه‌ته‌كه دوا بكه‌وێت، به‌ڵام هیچ واده‌یه‌ك دیارى ناكات، كه‌چى فه‌هد جبوورى ده‌ڵێ، "تا نۆ مانگ داخایه‌نێ".
به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه‌ى رۆژنامه‌ى مه‌دا، تا ئێستا هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن "حكومه‌تى داهاتوو ته‌وافووقى بێت".
پێشتر ماڵپه‌ڕى WPR له راپۆرتێكدا چه‌ند پێشبینییه‌كى بۆ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق كرد بوو، له‌وانه پێیوابوو دانوستاندنى پێكهێنانى حكومه‌ت درێژه ده‌كێشێ و سوێندخواردنى حكومه‌تى نوێ ده‌كه‌وێته هاوینى داهاتوو، ئینجا حكومه‌تیش ته‌وافوقى و به سه‌رۆكێكى "لاواز"وه ده‌بێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment