پسپۆڕێکی بواری جوانکاری: پیاوانیش بە قەد ئافرەتان ئەم نەشتەرگەرییە دەکەن
نوچەنێت-ئافرەتان
دکتۆر محەمەد ئیبراهیم، پسپۆڕی نەشتەرگەری جوانکاری، لە گفوگۆیەکی نوچە سەبارەت بە زیادبوونی خواست لەسەر نەشتەرگەری جوانکاری دەڵێت" ئافرەتان زیاتر حەز دەکەن نەشتەرگەری بۆ لوتیان بکەن، جوانکاری لوت لای هەردوو رەگەزی ئافرەت و پیاو لە پلەی یەکەمی نەشتەرگەرییەکانی جوانکارییە، هەروەها دانانەوەی چەوری لە روخساریان بۆ ئەوەی ببن بە خاوەن پێستێکی جوانتر و رونتر، جگە لەمانەش نەشتەرگەری بۆ پێستی سک دەکەن بە تایبەت ئەو ژنانەی، لە دوای لەدایک بوونی سێ تا چوار منداڵ پێست و گۆشتی سکیان شۆر دەبێتەوە یانیش بە هۆی خۆ لاواز کردنەوە پێستی سکیان شۆر بۆتەوە، بە شێوەیەکی گشتی ئەو سێ نەشتەرگەرییە لای ژنان زۆر باوە لە ئێستادا".
سەبارەت بە جیاوازی خواستی نەشتەرگەری جوانکاری لە لای هەردوو رەگەز، دکتۆر محەمەد گوتی" پێشتریش گوتمان نەشتەرگەری جوانکاری لوت زۆر ئەنجام دەدرێت، چۆن لە ناو ژنان لە پلەی یەکەمە لە لای پیاوانیش بە هەمان جۆرە. جگە لە جوانکاری بەشێک لەو کەسانەی کە نەشتەرگەری دەکەن، لوتیان بە هۆی رووداوێکەوە شکاوە، یان خواربووە، ئەمەش کێشە لە هەناسەدان دروست دەکات بۆیە ئەوکەسانە هەم چارەسەری لوتیان و هەم جوانکاری لەگەڵ دەکەن".
لە نوڕینگەی پزیشکانی جوانکاری زۆرجار خانمانی زۆرگەنج لە تەمەنی هەژدەو خوار هەژدەساڵیش دەبینرێ، ئایا ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری بۆ ئەم تەمەنانە زانستییە؟ ئەم پسپۆڕە ئەوە روندەکاتەوە کە" زۆرجار نەشتەرگەری جوانکاری بۆ کەسانی خوار هەژدەساڵ ناکەین. بە تایبەت جوانکاری لوت ناکرێت یانیش نەشتەرگەری بە مەبەستی گەورەکردنی مەمک ئەو جۆرە نەشتەرگەریانە بۆ خوار تەمەنی ١٨ ساڵی نابێت، بەڵام هەندێ حاڵەت هەیە کە بەمەستی جوانکاری ئەنجام نادرێت وەکو نەخۆشییە زگماکیەکان، بۆ نمونە زۆر منداڵ هەیە لێوی کەروێشکییە، یانیش پەنجەی بەیەکەوە نوساوە، لەو حاڵەتانەدا نەشتەرگەری جوانکاریان بۆ دەکرێت لە تەمەنی منداڵیەوە".
زۆرجار گوێبیستی ئەوەدەبین، کە نەشتەرگەری جوانکاری وەکو مۆدێل و چاولێکاری لێهاتووە، ئایا کەسێک پێویستی بە جوانکاری نەبێت، دکتۆر نەشتەرگەری بۆدەکات؟ دکتۆر محەمەد ئەوە ربۆ ئاستی بڕوانامەی دکتۆرەکان دەگەڕێنێتەوە"ئێمە وەکو پسپۆری نەشتەرگەری جوانکاری ئەوانەی بۆرد و دکتۆرایان هەیە لەو بوارەدا، بە هیچ شێوەیەک دەستکاری کەسێک ناکەن بۆ نەشتەرگەری ئەگەر کەسەکە پێویستی پێ نەبێت، راستە ئێمە زۆرجار ئەو کەیسانەمان هەیە کە پێویستیان بە نەشتەرگەری نییە پێیان دەڵێین، پێویست ناکات نەشتەرگەری بکەیت، رەنگە ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ ئەو کەسانەی پێویستیان پێ نییە باش نەبێت، بۆیە ئێمە بە هەموو شێوەیەک رێنمایی ئەو کەسانە دەکەین، چونکە ئێمە دەزانین دواتر پەشیمان دەبنەوە".
زۆر لەو کەسانەی کە نەشتەرگەری جوانکاری ئەنجام دەدەن، لە دنیای پێشکەوتوو کەسانی بە تەمەنن ، نەک گەنج، ئایا پسپۆڕەکانی جوانکاری ئەمە چؤن بەراورد-دەکەن"راستی لێرەش زیاتر ئەوانەی نیشانەکانی پیریان لێدەرکەوتووە نەشتەرگەری دەکەن، بە تایبەت نەشتەرگەری بۆ پێڵوی چاو دەکەن چونکە پێلوی چاو زیاتر لەگەڵ تەمەن پێستەکەی شۆردەبێتەوە قورساییەک دروست دەکات، ئەو کەسانەی لە تەمەنی پەنجا ساڵی یان شەست ساڵدان ئەو جۆرە نەشتەرگەرییە دەکەن ئەوە شتێکی زۆر ئاساییە، هەروەها زۆر کەسانیش هەن بۆ ئەوانەی کە تەمەنیان لە نێوان سی بۆ چل ساڵی دایە نەشتەرگەری ورگ ئەنجام دەدەن".
لەبارەی ئاستی بڕوانامە و چینی ئەو کەسانەی کە خواستی نەشتەرگەرییان هەیە، دکتۆر محەمەد رونیکردەوە" ئەوانەی کە نەشتەرگەری دەکەن و دێنە لای ئێمە زیاتر خاوەن بروانامەن، دەتوانم بڵێم نزیکەی لە 20٪ پلەدارەکانن خاوەن بروانامەی بەرزن، بێگومان بەشێکیش هەیە کە خەڵکێکی ئاساییە ئەو جۆرە نەشتەرگەریانە دەکات".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment