هێرۆ کەمال: ئەگەر دەرچووم کار لەسەر دۆزی ژنان و ژینگە دەکەم
نوچەنێت: ئافرەتان
ئێمە کاتێک دەچین بۆ پەرلەمان چاودێرێکی توند دەبین لەسەر حکومەت، بۆ ئەوەی رێگربین لە پێشێلکردنی یاساو جیاکاری لەنێوان هاوڵاتیان، چونکە بەشێک لەو پێشێلکاری و کەمتەرخەمیانەی لەماوەی رابردوو لەلایەن حکومەتەوە ئەنجامدراوە، بۆ نەبوونی پەرلەمانێکی کارا و چاڵاک دەگەڕێتەوە.
سەبارەت بە بەرنامەی کاری لە پەرلەمان ئەگەر سەرکەوتوو بوو گوتی: بەرنامەی کاری من زیاتر لەسەر ژینگەو پاراستنی شارەکانی کوردستانە لە بڵاوکردنەوەی نەخۆشی و کەمکردنەوەی ڕێژەی سەوزایی، پێموایە پێویستە رێژەی سەوزایی لە کوردستان بگاتە ئاستی ستانداردی جیهانی کە نابێ لە30٪ کەمتر بێت، بەمەش ژینگەکەمان پاکتر دەبێت و کاریگەری دووکەڵی ئۆتۆمبێل و کارگەو پاڵاوگەکان کەمتر دەبێتەوە، لەو پێناوەش ئەگەر سەرکەوم بۆ پەرلەمان کاردەکەم یاسای تازە بۆ پاراستنی ژینگەی کوردستان دەربکەین.
جگەوەش کاربۆ دەستەبەرکردنی مافی کرێکاران دەکەم، ئەوانیش توێژێکی گرنگی کۆمەڵگان، لەماوەی رابردوو هیچ مافێکیان نەبووە، لەکاتێکدا کرێکاران کارێکی گران و پارەیەکی کەم وەردەگرن.
یەکێکی تر لەو خاڵانەی کە هێرۆ بەرزنجی دەیەوێت لە پەرلەمانی کوردستان ئەنجامی بدات ئەوەیە کە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کار بۆ گەنجان و لاوان بکات لەڕووی رەخساندنی دەرفەتی کارو دامەزراندینان لە داموودەزگاکانی حکومەت و کەرتی تایبەت، چونکە توێژی گەنجان لە کوردستان زۆر فەرامۆشکراون، هەر ئەمەش وایکردووە ڕێگەی کۆچی گەنجان بۆ وڵاتان زیاتر بێت و رۆژانە گوێمان لە کارەسات و نقومبونی بەلەمەکان بێت"ئێمە کاتێک سەردەکەوین بۆ پەرلەمان فشار لەسەر حکومەت دەکەین پڕۆژەی بۆ گەنجان هەبێت، یاسای تازەو سەردەمی دەردەکەین تاکو دەرفەتیان بۆ بڕەخسێ و تواناکانیان بۆ بونیاتنانی خۆیان و وڵاتەکەمان بەکاربهێنن، چونکە ئاشکرایە گەنجان و لاوان گەورەترین سەروەت و سامانی هەر کۆمەڵگایەکن، ئەوان دەتوانن رێبەرێبەرایەری گۆڕانکارییەکان بکەن".
ئایا خانمەکان بە خواستی خۆیان خۆیان هەڵبژاردووە یان حزبەکانیان پێویستی بەوە، هێرۆ دەڵێت، هەردووکیانە" بە دڵنیاییەوە هەردووکیانە، چونکە ئەگەر خۆم خواستم نەبێت لەکارێک، ناتوانم سەرکەوتووبم، بۆیە بڕیارم دا خۆم بەربژێر بکەم، بەتایبەتی من ماوەیەکی زۆرە لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی کاردەکەم و ئەزمونێکی زۆرم لەبوارە جیاجیاکان هەیە، دەمەێ ئەو ئەزموونە ببەمە پەرلەمان و لەوێوە خزمەت بە خەڵک بکەم.
لەلایەکی تر بەڵێ خواستی حزبیش بوو خۆم بەربژێر بکەم، چونکە لەلایەک خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆسم،، لەلایەکی تر کارگێری مەڵبەندو کچە شەهیدم، حزبیش هەڵسەنگاندنی بۆ کادیرەکانی خۆی کردوەو گەیشتۆتە ئەو بڕوایەی کێ کاندید بکات، بۆیە منیش یەکێک بووم لەوانەی لەلای حزبەکەم پەسندکراو بووم".
ئایا خانمە پەرلەمانتارەکان کاتێک سەرکەوتن کار لەسەر پرسی ژنان دەکەن؟ هێرۆ کەمال دڵنیای دەدات کە ئەگەر سەرکەوت خزمەت بە دۆزی ژنان دەکات" بر دڵنیاییەوە خزمەت بە دۆزی ژنان دەکەم، هەروەها خزمەت بە هەموو چین و توێژەکانی تری کۆمەڵگەش دەکەم"
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment