چالاکوانانی ژن: تووندوتیژی زیادی کردووە
نوچەنێت: ئافرەتان
شەوی (25/ ئازار/ 2025) ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان لە شاری هەولێر، گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامداو تێیدا داوای ڕاگرتنی تووندوتیژی دژ بە ئافرەتان و سنوردارکردنی هەڵگرتنی چەکیان کرد.
شەوی (چواردە/ئازار/2025) دکتۆرێک هەڵدەکوتێتە سەرماڵی خەزوری چوار کەس دەکوژێت، کە خێزانی بکوژ، خوشکی ژنەکەی، لەگەڵ دایک و باوکی ژنەکەی دەکوژێت. بۆ سبەی ئاسایشی هەولێر بکوژەکەی دەستگیرکرد.
بە پێی زانیارییەکان، بکوژ "ناپاکی هاوسەری کردووە" بەڵام ژنەکەی کە ئەویش پزیشکی پسپۆڕی ئافرەتان بوو دەڕواتەوە ماڵی باوکی، بەڵام بکوژ دەیەوێ بە زۆر بیگەڕێنێتەوە بۆ لای خۆی، دوای ئەوەی ژنەکەی لە گەڵی ناگەڕێتەوە ماڵی خەزوری کۆمەڵ کوژ دەکات.
دوای ئەم ڕووداوە لە شارۆچکەی سەیدسادق شەوی (نۆزدە/ئازار/2025) کوڕێک دوای گەڕانەوەی لە ئەوروپا بەسەردان بۆ لای خێزانەکەی بەهۆی دەمەقاڵێێەکەوە، چوارکەسی لە ئەندامانی خێزانەکەی(دوو خوشکی، برایەکی، دایک و باوکی) کوشت و دواتر خۆشی کوشت.
بەشێکی زۆر لە ڕێکخراوەکان و چالاکوانان پێیانوایە، تووندوتیژی زیادی کردووە چونکە هەم پشتگیری بۆ ژنان کەمە، هەم وێڕای سیستەمی نێرسالاری و نەبوونی هوشیاری کۆمەڵایەتی، خراپی ڕوماڵکردن لە لایەن ڕاگەیاندنەکانەوە هۆکاری زیاتر تەشەنەکردنی تووندوتیژی و لاساییکردنەوەیە، هەروەها پەشێوی دەروونی لای هاوڵاتییان دروست دەکات.
ڕۆژی (25/3/2025) داواکاری گشتی سلێمانی ڕایگەیاند: هەر کەناڵێک هەواڵی کوشتن ڕوماڵ بکات ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.
هەموو ئەم ڕووداوانە، خەڵكیان تووشی شۆک کرد، بووە هۆی ئەوەی خەڵک باس لە هۆکارەکانی زیادبوونی تووندوتیژی خێزانی و لە ناویدا توندوتیژی دەرهەق بە ئافرەتان بکەن.
ڕێکخراوەکانی داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتان، بەشێوازی جیاجیا دژی ئەم تووندوتیژیانە وەستان. هەڵمەتی کۆکردنەوەی ئیمزایان ڕاگەیاند، بە ئامانجی کەمکردنەوەی کوشتن و تووندوتیژی بەرامبەر بە ژنان و کۆمەڵگە. بۆ ئەم مەبەستە تیمێکیان دروستکردووە کە دەڕۆنە ناوخەڵک و ڕوونکردنەوەیان لەسەر هەڵمەتەکەیان بۆ دەدەن.
ڤیان حسێن ژنە چالاکوانی داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتان لە لێدوانێکدا بۆ نوچەنێت گوتی" ئامانجی گردبوونەوەکەمان دژایەتی کوشتنی ژنان و تووندوتیژی خێزانییە، چونکە وەک دەبینین لە ماوەیەکی کەمدا سێ کۆمەڵکوژی خێزانی ڕوویدا، دەمانەوێ داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان بکەین کە هەر کەس بە ئەرکی خۆی هەستێت و هەڵگرتنی چەک سنوردار بکرێت، هەروەها تاوانباران سزای یاسایی بدرێن. هاوکات هەڵمەتی کۆکردنەوەی ئیمزامان بۆ بنەبڕکردنتی تووندوتیژی دەرهەق بە ئافرەتان و کۆمەڵگە دەستپێکردووە".
هەتاو ئەحمەد، توێژەری کۆمەڵایەتی سەبارەت بە هۆکارەکانی تەشەنەکردنی تووندوتیژی دەڵێت" لە سیستەمی نێرسالاریدا هەمیشە منداڵ و ژنان دەبنەو قوربانی ڕەفتاری تووندی نەریتی باو، هاوکات ڕوماڵکردنی نا بەرپرسیارانەی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن هۆکارێکی ترە بۆ بڵاوکردنەوەو تەشەنەکردنی کوشتن و تووندوتیژی، بۆیە پێویستە ئەو ڕۆژنامەوانانەی کە ڕوماڵی بابەتە کۆمەڵایەتییەکان دەکەن ڕاهێنراو، شارەزاو مرۆڤ دۆست بن و دەمارگیری ڕەگەزی و ئایینیان نەبێت، چونکە ڕاگەیاندن پێویستی بە پاراستنی پرەنسیپ و مۆڕاڵی کۆمەڵایەتی هەیە".


.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment