نوێنەری سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەردانی خێزانی هەردوو شەهیدی کرد کوردستانی

نوچەنێت

نوێنەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەردانی ماڵی ئەو دوو شەهیدەی کرد کە، شەوی شەممە(30/تشرینی یەکەم/2021) لە بەرزاییەکانی زورگەزراو لە سنوری شارۆچکەی پردێ شەهیدبوون.

ئەمڕۆ(1/تشرینی دووەم/2021) بە نوێنەرایەتی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، بە مەبەستی هاوکاری و هاوخەمی دەربڕین سەردانی خێزانەکانی هەردوو شەهید(ئاکۆ کەریم و خالید کاکە) کرا.

لە سەردانەکەدا، بەناوی سەرۆکی هەرێـی کوردستان، پرسەو هاوخەمی ئاراستەی خێزانەکانیان کرا و بڕێک هاوکاری داراییان پێشکەش کرا.

هەمان رۆژی شەهیدبوونی ئەو پێشمەرگانە، وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هۆکاری جموجوڵەکانی داعشی لەم ناوچانە بۆ هەبوونی بۆشایی ئەمنی گەڕاندەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین