زۆرترین حاڵەت لە دهۆک تۆمارکراوە تەندرووستی

نوچەنێت

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی دۆخی پەتای کۆرۆنای لە عیراق بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە: له‌ماوه‌ی 24 کاتژمێری رابردوودا پشکنینی پزیشکی بۆ (18) هه‌زار و (794) که‌س ئه‌نجامدراوه و (153) کەس ‌توشبوون و زۆرترین رێژە لە شاری دهۆک تۆمارکراوە.

بەگوێرەی ئاماری ئەمڕۆ دووشەممە(1/تشرینی دووەم/2021) ی وەزارەتی تەندروستی عیراق، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێکدا (26) که‌س به‌هۆی په‌تاکه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه و  هه‌زار و (973) حاڵه‌تی چاکبوونه‌وە راگه‌یێندرا.‌

زۆرترین رێژەی توشبوون لە پارێزگای دهۆکەکە(244) حاڵەتە و زۆرترین رێژەی مردن لە سلێمانی بووە کە (10)کەسە.

تا ئێستا کۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاکه‌ بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته‌ 2 ملیۆن و ()56 هه‌زار و (401) حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش (23) هه‌زار و (196) که‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌که‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه، 2 ملیۆن و 4 هه‌زار و (345) که‌سیش به‌ رێژه‌ی (97.5%)به‌ته‌واوی چاک بوونه‌ته‌وه و (28) هه‌زار و (860) که‌سیش له نه‌خۆشخانه‌کان له‌ژێر چاودێری پزیشکیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش (200 )که‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشکیدان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین