تا ئێستا شیعه‌كان گفتوگۆى رژدیان نه‌كردووه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌ركرده‌یه‌كى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا كه‌ نوورى مالیكى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، ئاشكراى ده‌كات تا ئێستا شیعه‌كان بۆ پێكهێنانى هاوپه‌یمانى و حكومه‌ت گفتوگۆى رژد و راسته‌قینه‌یان نه‌كردووه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ یه‌كى تشرینى دووه‌م "نۆڤێمبه‌ر" جاسم به‌یاتى سه‌ركرده‌ له‌ ده‌وڵه‌تى یاسا له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى ده‌ڵێ، "تا ئێستا گفتوگۆى راسته‌قینه‌ و رژد (جدى) له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانى هاوپه‌یمانى و حكومه‌تى نوێى عێراق نییه‌، ئه‌م بابه‌ته‌یش ته‌واوى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌گرێته‌وه‌".

جاسم به‌یاتى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌وه‌ى تا ئێستا له‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان رووى داوه‌، ته‌نیا بۆ وه‌رگرتنى بۆچوونه‌. پێیوایه‌ گفتوگۆى راسته‌قینه‌ دواى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن و په‌سه‌ندكردنیان له‌لایه‌ن دادگایى فیدڕاڵى ئه‌نجام ده‌درێت.

له‌ دوو هه‌فته‌ى رابردوو چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان لایه‌نه‌ شیعه‌كان كراوه‌، به‌ڵام تا ئێستا نیشانه‌ى هیچ رێككه‌وتنێك له‌نێوانیان نییه‌ بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت.

به‌گوێره‌ى ته‌وافوقى سیاسى له‌نێوان پێكهاته‌ سه‌ره‌كییه‌كانى عێراق، سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت به‌ پێكهاته‌ى شیعه‌ ده‌درێت و سه‌رۆكایه‌تى كۆمار به‌ كورد و سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان به‌ سوننه‌ ده‌درێن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین