پیاوێكى عه‌ره‌ب له‌ هه‌ولێر له‌لایه‌ن برازاكه‌ى كوژرا کوردستانی

لاڤین عومه‌ر، تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ كه‌سێك له‌ گه‌ڕه‌كى هه‌ڤاڵانى شارى هه‌ولێر له‌لایه‌ن برازاكه‌ى كوژراوه‌، تا ئێستایش هۆكارى كوشتنه‌كه‌ نه‌زانراوه‌ و تاوانباره‌كه‌يش ده‌ستگیر نه‌كراوه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ یه‌كى تشرینى دووه‌م "نۆڤێمبه‌ر" به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر راگه‌یاند، كاتژمێر دووى شه‌وى رابردوو كه‌سێك له‌ گه‌ڕه‌كى هه‌ڤاڵانى هه‌ولێر كوژراه‌، كه‌ عه‌ره‌بى دانیشتووى هه‌ولێره‌ به‌ ناوى ئه‌حمه‌د نافع خالید، ته‌مه‌نیشى 35 ساڵه‌.

رائید هۆگر عه‌زیز له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت روونى كرده‌وه‌ ئه‌و پیاوه‌ له‌لایه‌ن برازاكه‌ى كوژراوه‌، پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ ده‌كات و تا ئێستایش تاوانباره‌كه‌ نه‌گیراوه‌.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌لایه‌ن پۆلیس هه‌یه‌ بكوژ و كوژراوه‌كه‌ به‌ر له‌ تاوانه‌كه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتر دانیشتوون و كوژراوه‌كه‌یش كارى كۆنه‌فرۆشى كردووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین