سەرۆکی هەرێم پەیامێکی بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچەنێت

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەو دوو پێشمەرگەیە کرد کە شەوی رابردوو لە هێرشێکی داعشدا شەهیدبوون و رایگەیاند: مەترسییەکی راستەقینە هەڕەشە لە ئارامی و سەقامگیری وڵات دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە( 31/تشرینی یەکەم/2021) نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوەو تێیدا، ئاماژە بە فراوانبوون و بەردەوامی هێرشەکانی داعش دەکات و بە مەترسییەکی راستەقینە وەسفی دەکات.

شەوی رابردوو لە بەرزاییەکانی زورگەزراو لە سنووری شارۆچکەی پردێ، داعش هێرشی کردەسەر بنەکەکانی هێزی پێشمەرگە و بەم هۆیەوە دوو پێشمەرگە بە ناوەکانی (خالید حەمید ھەیاس، ئاکۆ کەریم قادر) له‌ لیوای( 10)ـی پیاده‌ى سه‌ر به‌ وەزارەتی پێشمەرگە شەهیدبوون.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا هاتووە"له‌ دڵه‌وه‌ هاوسۆز و هاوخه‌مى خێزان و که‌سوکاریان و ته‌واوى هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانیان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانم، له‌ نزیکه‌وه‌ هه‌ست به‌ ئێش و ئازاریان ده‌که‌م، له‌ په‌روه‌ردگارى مه‌زن داواکارم گیانى شه‌هیدان به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانی خۆى شاد بکات و سه‌بورى و دڵنه‌وایى به‌ ئه‌وان و ئێمه‌ و هه‌مووان ببه‌خشێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین