لە میحوەرى کەرکووک شەڕ لە نێوان هێزەکانى پێشمەرگە و داعش بەردەوامە کوردستانی

نوچەنێت:

دواى ئەوەى ئەمشەو تیرۆریستانى داعش هێرشیانکردە سەر هێزەکانى لیواى (10)ى پێشمەرگە لە میحوەرى کەرکووک، تا ئێستا شەڕ و پێکدادان بەردەوامى هەیە.

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە رێکەوتى (31/تشرینى یەکەم/2021)، دژەى تیرۆرى کوردستان لەلاپەڕەى فەرمى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "تیرۆریستانی داعش لە میحوەری کەرکووک هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و دوو پێشمەرگە شەهید دەبن."

فەرماندەیەکى هێزەکانى پێشمەرگە بە ماڵپەڕى دیپلۆماتیک مەگەزینى ڕاگەیاند، تا ئێستا شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانى پێشمەرگە و تیرۆریستانى داعش بەردەوامە لە زوورگەزراو.

جێگەى ئاماژەپێدانە، دوێنێ هەینى (29)ى تشرینى یەکەم، یۆنامى لە هەولێر هۆشدارى دا لە ئەگەر هێرشەکردنەسەر چەند شوێنێک لە هەولێر، بەپێى زانیارییەکان داواى لە کارمەندانى کردووە نزیکى هۆتێلى رۆتانا و شیراتۆن، قەڵاى هەولێر نەکەون.

خالید کاکەیى یەکێک لە شەهیدەکانى هێرشەکەى داعش

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین