هه‌ژماردنى ده‌ستى ده‌رگا به‌سه‌ر چاره‌نووسێكى نادیار ده‌كاته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ هه‌ژماردنى ده‌ستى چه‌ندان شارى عێراق ته‌واو بووه‌ و ئه‌نجامه‌كانیش 100% له‌گه‌ڵ ئه‌نجامى راگه‌یێندراو یه‌ك ده‌گرنه‌وه‌، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت پێشبینى بكات، به‌م كاره‌ى كۆمیسیۆن ده‌رگا به‌سه‌ر چاره‌نووسێكى نادیار بكرێته‌وه‌.

رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئه‌مڕۆ 30ى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر" له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات، كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق له‌ 19ى ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌رگاى له‌سه‌ر تۆماكردنى سكاڵاكان داخستووه‌، هه‌ر چه‌نده‌ له‌ژێر فشار ده‌ستى به‌ هه‌ژماركردنى ده‌ستى كردووه‌ له‌ سه‌دان وێستگه‌ى ده‌نگدان له‌ شاره‌كانى عێراق، كه‌چى له‌كاتى هاوتاكردن ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌نجامى هه‌ژماردنى ده‌ستیش 100% له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌ راگه‌یێدراوه‌كان یه‌كده‌گرێته‌وه‌. ئه‌و پرۆسه‌یه‌یش به‌ چاودێرى نوێنه‌رى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و چاودێرانى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌نجام ده‌درێت.

میلیشیان خۆیان مه‌ڵاس داوه‌ بۆئه‌وه‌ى كه‌موكوڕییه‌ك بدۆزنه‌وه‌

 

شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، لایه‌نه‌ ناڕه‌زاییه‌كان له‌ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن كه‌ زۆربه‌یان میلیشیان خۆیان مه‌ڵاس داوه‌ بۆئه‌وه‌ى كه‌موكوڕییه‌ك بدۆزنه‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌وه‌یان بۆ نه‌چووه‌ته‌ سه‌ر.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كرێت، به‌ به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌م شێوازه‌ى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌نگه‌كان، ده‌رگا به‌سه‌ر چاره‌نووسێكى نادیار ده‌كرێته‌وه‌. لایه‌نه‌ سوننه‌كان و كوردییه‌كان چاوه‌ڕوانى یه‌كلاییبوونه‌وه‌ى كێشه‌كانى ناو ماڵى شیعه‌ ده‌كه‌ن، تا ئێستایش ئاسۆیه‌كى رێككه‌وتن له‌ناو شیعه‌كانيش دیار نییه‌. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ژماره‌ى كورسییه‌كانى ره‌وتى سه‌در بۆ 75 كورسى به‌رز ده‌بێته‌وه‌، چونكه‌ له‌ هه‌ژماركردنى ده‌ستى كورسییه‌كى تریان به‌ ده‌ستهێناوه‌ و جیا له‌وه‌یش بورهان مه‌عموورى كه‌ پێشتر له‌ ره‌وتى سه‌در بووه‌ و ئێستایش كاندیدى براوه‌یه‌، داواى لێبوردنى له‌ سه‌در كردووه‌ و داوا ده‌كات بگه‌ڕێته‌وه‌ ناو ره‌وته‌كه‌.

شه‌رق ئه‌وسه‌ت باس له‌وه‌ ده‌كات، دوو ده‌زگا ده‌توانن ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا به‌ڵگه‌یه‌ك نییه‌ بۆئه‌وه‌ى ئه‌م كاره‌ بكه‌ن، ئه‌وانیش دادگاى فیدڕاڵى عێراق و ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تیین.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین