یەکگرتووی ئیسلامی بڕیارێکی گرنگیدا کوردستانی

نوچەنێت

ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند: بڕیاریان داوە بەشداری لە کابینەی نوێی حکومەتی عیراق ناکەن، بەڵام بەرگریکردن لە مافە رەواکانی نەتەوەکەیان بە ئەرک دەزانین.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە(28/تشرینی دووەم/2021) ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کۆبوونەوە و تێیدا بڕیاریان دا، کە بەشداری لە کابینەی نوێی حکومەتی عیراق نەکەن، بەڵام بەردەوام دەبن لە داکۆکیکردن لە مافەرەواکانی نەتەوەکەیان.

بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکگرتوو، تەرخانکراوە بۆ پشتیوانیکردن لە داواکاری مامۆستایانی وانەبێژ و تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی دوای هەڵبژاردن، هەروەها جەختکردنەوە لە سیاسەتی نەگۆڕی یەکگرتووی ئیسلامی کە خەبات کردنە بۆ بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان, وەکو هەوڵدان بۆ جێبەجێکردنی ماددی(140) پێگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین