د. ئیحسان شه‌مه‌رى: ئێران له شه‌ڕى شیعه- شیعه دۆڕاوى یه‌كه‌م ده‌بێت
لاڤین عومه‌ر، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
ده‌رفه‌تى سێ رۆژه كه له لایه‌ن میلیشیا ناڕه‌زاییه‌كان به كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان درابوو ته‌واو بوو، ئه‌وان له ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته رازى نیین و داواى پووچه‌ڵه‌كردنه‌وه‌ى ته‌واوى ئه‌نجامه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر له حاڵه‌تێكدا ئه‌نجامى كۆتایى به خواستى ئه‌وان نه‌بوو، ئه‌وا هه‌ڕه‌شه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و په‌نا بۆ توندوتیژى ده‌به‌ن؟ ئه‌مه پرسیارێكه ته‌واوى میدیاكانى عێراق و عه‌ره‌بى خه‌ریك كردووه.
ئیحسان شه‌مه‌رى مامۆستاى زانكۆ و سه‌رۆكى سه‌نته‌رى بیركردنه‌وه‌ى سیاسى له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت ره‌تى ده‌كاته‌وه ئه‌وان په‌نا بۆ "توندوتیژى كراوه" بچن. د. ئیحسان شه‌مه‌رى له لێدوانه‌كه‌ى بۆ نوچه‌نێت گوتى “سه‌باره‌ت به لایه‌نه چه‌كداره‌كان من پێموایه تا ئێستا ئه‌وان سیاسه‌تى ئه‌وپه‌ڕى فشار دروست ده‌كه‌ن”.
پێشبینى پێكدادانى سنووردار ده‌كه‌م
ئیحسان شه‌مه‌رى دەشڵێ" هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌دەن بارودۆخه‌كه بگه‌یننه ئه‌وپه‌ڕى لیوارى كه‌وتن، به به‌كارهێنانى چه‌ك له دژى ره‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن. له‌وانه‌یه هه‌ندێك پێكدادانى سنووردار و به‌رنامه بۆ داڕژاو له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپانه رووبدات. به مه‌به‌ستى تێكدانى بارودۆخه‌كه، به‌ڵام پێشبینى توندوتیژى كراوه ناكه‌م، چونكه ئه‌و لایه‌نانه ئه‌گه‌ر ته‌نیا پشت به توندوتیژى ببه‌ستن له به‌رانبه‌ر حكومه‌ت ئه‌وا زیاتر تووشى شكست ده‌بن، چونكه تا ئێستا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چاودێرى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات".
ئیحسان شه‌مه‌رى له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، له برى هه‌ڵكشانى توندوتیژى ئه‌و لایه‌نه میلیشیانه په‌نا بۆ رێككه‌وتن ده‌به‌ن له‌گه‌ڵ ره‌وتى سه‌در، بۆئه‌وه‌ى كۆتایى به‌و بارودۆخه بهێنن و له‌و ته‌نگژه‌یه ده‌ربچن.
جگه له‌مه‌یش شه‌مه‌رى پێیوایه چه‌ندان هۆكارى تر هه‌یه له‌وانه لایه‌نه شیعه‌كان هه‌موویان له‌گه‌ڵ گرژیى و توندوتیژى نیین، د. ئیحسان شه‌مه‌رى گوتى، "هۆكارێكى تر كه رێگر ده‌بێت له‌به‌ره‌م ئه‌و هێزانه ئه‌وه‌یه هه‌موو لایه‌نه شیعه‌كانى هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵیان، له‌گه‌ڵ توندوتیژى نیین، له‌وانه ره‌وتى حیكمه و هاوپه‌یمانى نه‌سر و ته‌نانه‌ت عامریش له‌گه‌ڵ ئه‌وه نییه بارودۆخه‌كه به‌ره‌و گرژیى بچێت".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى ئێران له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته د. ئیحسان شه‌مه‌رى گوتى، "ئێرانیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه نییه بارودۆخه‌كه به‌ره‌و توندوتیژى بچێت، چونكه ئێران دۆڕاوى یه‌كه‌م ده‌بێـت ئه‌گه‌ر شه‌ڕى شیعه- شیعه دروست بێت، به بڕواى من هه‌ڵوێستى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌یش یه‌كێك ده‌بێت له رێگرییه‌كان له‌به‌رده‌م توندوتیژى".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment