سبەى لە هەرێمى کوردستان باران دەبارێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەێنێت، پێشبینى دەکرێ سبەى دواى نیوەڕۆ لە شارەکانى کوردستان باران ببارێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتى (28/تشرینى یەکەم/2021)، فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند، دەتوانین بڵێین سبەى سەرەتای وەرزی بارانبارینی ئەمساڵە، ئەو ناسەقامگیرییەی ئێستا هەیە پێشبینی دەکرێت بۆ سبەی کاریگەری زیاتربێت، لەکاتی نیوەڕۆی رۆژی هەینی لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر باران دەبارێت و سەر لە ئێوارەی هەمان رۆژ پێشبینی دەکرێت لە سەنتەری هەولێریش باران ببارێت.

فازڵ ئیبراهیم دەشڵێت، پێشبینى دەکرێت بۆ شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە ئەو شەپۆلە کاریگەری زیاتر دەبێت و بارانبارین هەموو ناوچەکانی کوردستان بگرێتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین