رامی نوری: عەینکاوە بەردەوام جێی بایەخی حکومەتی هەرێم بووە
سیهام میران-نوچەنێت
سەبارەت بەم بڕیارە رامی نوری، بەڕێوەبەری ناحیەی عەینکاوە لە لێدوانێکدا بۆ نوچەنێت گوتی"بە قەزاکردنی ناحیەی عەنکاوە، بریارێکی گرنگ و ستراتیژی بوو. مانای ئەوەیە ک حکومەت بایەخی زیاتر بە عەینکاوە دەدات و بودجەی فراوانتری بۆ تەرخان دەکات کە لە بەرژەوەندی هاوڵاتییانە پێموایە لە داهاتوو بەرهەمی ئەم بڕیارە باشتر دەبینین".
هەرێمی کوردستان وەک شوێنی پاراستنی ئاین و نەتەوە جیاوازەکانە، بە درێژایی تەمەنی حوکمڕانی گرنگییان پێدراوە. لە کاتی هەبوونی شەڕ و تەنگژەکان زۆربەی مەسیحییەکانی دانیشتووی پارێزگاکانی عیراق رویانکردە هەرێمی کوردستان.
رامی نوری جەخت دەکاتەو سەر ئەوەی کە" بایەخدانە بە مەسیحیەکان، تایبەتمەندی خۆی هەیە. حکومەتی هەڕێم هەر لە کۆنەوە بە چاوێکی تایبەت سەیری کرستیانەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە، تەنانەت کوردستان بووەتە شوێنگەیەکی تایبەت بۆ کرستیانەکانی عێراق و وڵاتانی دراوسێ".
بەڕێوەبەری ناحیەی عەینکاوە، سەبارەت بە گرنگیدان بە ئایینە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستان دەڵێت"ئێمە بەشێکین لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و چوارچێوەی هێلە گشتیەکان، یاسا و رێنمایەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کار دەکەین. ئەو کارانەی کە ئێمە دەیکەین مانای ئەوەیە حکومەت بۆ خەڵکی عەینکاوەی دەکات، چونکە حکومەت ئێمەی بۆ خزمەتی هاوڵاتییان تەرخانکردووە".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment