ئیسرائیل: لەسەر دۆخى سووریا لەگەڵ ڕووسیا رێکەوتین عێراق ناوچەکە و جیهان
سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل ئاشکراى دەکات، لە کۆبوونەوەیەکى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسيا گەیشتوونەتە لێكتێگەيشتنێکى نوێ لەسەر بارودۆخی سووریا.

ئەمڕۆ يەكشەممە (24ى تشرينى يەكەمى/2021) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە، نەفتالى بنێت سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل رايگەياند، "لە كۆبونەوەکەماندا لەگەڵ ڤلاديمێر پۆتين سەرۆكى رووسيا گەيشتينە لێكتێگەيشتنى نوێ لەسەر دۆخى سووريا، هەروەها پۆتين زۆر بە وردى گوێى بۆ پێداویستییه‌ ئەمنييەكانى سووريا گرت." 

نەفتالى بنێت روونیشدەکاتەوە، "به‌شێكی گفتوگۆكەيان لەسەر دۆسيەی ئەتۆمى ئێران بووە، كه‌ بۆتە مايەى نيگەرانى هەموو لايەك.

لە بەشێكى ترى قسەكانى سەرۆكى وەزيرانى ئيسرائيل دا هاتوە، "پێویسته‌ دۆخى سووریا به‌ جۆرێك به‌ڕێوه‌ببه‌‌ین هيچ رووداوێكى نەخوازراوی لێ نه‌كه‌وێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌ رێگه‌ی هەماهەنگى و هاوكاری به‌رده‌وام ده‌بێت".

به‌شێك له‌ هێزه‌كانی رووسیا له‌سه‌ر خاكی سووریان، تا ئیستا چه‌ند جارێكیش ئیسرائیل هێرشی كردۆته‌ سه‌ر گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ ئێران له‌سه‌ر خاكی ئه‌و وڵاته‌. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین