سکچوون یان Diarrhea چییە؟ تەندرووستی

سیهام میران-نوچەنێت

سکچوون بریتییە لەهەوکردنی ڕیخۆڵە، بەهۆی بەکتریا و ڤایرۆس و مشەخۆر کە بۆ چەند ڕۆژێك بەردەوام دەبێت تێیدا پاشەڕۆ شل ئەبێتەوە و ئازارێکی توندی  سک پەیدادەبێت.

حاڵەتێکی باوەو تایبەت نییە بە وەرزێک بەڵکو لە هەموو وەرزەکاندا ئەگەری توشبوون هەیە، بەتایبەت منداڵی ساوا زوو تووش دەبێت.

نیشانەکان:

  • شل بوون و زەردی پاشەرۆ
  • ئازاری سک و کۆم 
  • بەرزی پلەی گەرمی لەش و تا 
  • بوونی خوێن لە پاشەرۆ 
  • رشانەوە

هۆکاری تووشبوون:

  • بەکتریا و ڤایرۆس و مشەخۆر 
  • خواردنی پیس و شیرنەمەنی 
  • فاسۆلیا و نۆك و هەندێك خواردن 
  • نەخۆشی ڕیخۆڵە و گەدە و کۆڕۆنا

چارەسەر: لە کاتی تووشبوون بە سکچوون باشترە ئەم خواردنانە بخورێت:

  • مۆز و سێو 
  • برنجی سپی و شۆربا 
  • پەتاتەی کوڵاو 
  • نان و ماست و خورما 
  • سماق 

باشترە ئەم خواردنانە نە خورێت:

  • خواردنەوە گازی و کحولییەکان 
  • خواردنی تیژ و چەور 
  • قاوە و چا و شکولاتەکان

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین