بەتۆمەتى سيخوڕى توركيا شەش هاووڵاتى بيانى دەستگير دەكات تورکیە

نوچەنێت:

بە تۆمەتى ئامادەكارى سەبازى و سيخوڕيكردن لەسەر ئۆپۆزسيۆنى شيشانى نيشتەجێى توركيا، دادگاى ئەو وڵاتە شەش هاووڵاتى بيانى دەستگير دەكرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (21ى تشرينى يەكەمى 2021) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە، دادگاى توركيا شەش هاووڵاتى بيانى هەڵگرى رەگەزنامەى رووسى و ئۆكرانى و ئۆزبەگستانى نيشتەجێى وڵاتەكەى بەتۆمەتى پيلانگێڕى چەكدارى و سيخوڕى دژ بە ئەندامانى ئۆپۆزسيۆنى شيشانى نيشتەجێى توركيا دەستگيركردووە".

سەبارەت بەشوێنى دەستگيركردنيان، ئەو كەسانە لە ويلايەتى ئەنتاڵيا نيشتەجێ بوونە، بەڵام ئەوە روون نييە ئەو كەسانە بە چ مەبەستێك سەردانى توركيايان كردووە.

دەربارەى ئەو لايەنەى ئەو كەسانە سيخوڕيان بۆ كردووە، دادگاى توركيا هيچ وردەكارييەكانى باس نەكردووە سيخوڕيان بۆ چ لايەنێكى دەرەكى كردووە.

دواى دانيشتنى دادگا ئەو كەسانە رەوانەى زيندانى (مال تەبەى)ى شارى ئيستەنبۆڵ كراون. 

لەسەر ئاستى فەرمى وڵاتەكانيان تا ئێستا وەزارەتى دەرەوەى ئەو وڵاتانە هيچ روونكردنەوەيان لەسەر ئەو دەستگيراوانە بە توركيا نەداوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین