بەغدا قۆناغى پێنجەمى چەکى شایستە داراییەکانى جوتیارانى هەرێمى کوردستان دەنێرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتى هەرێمی کوردستان،  هاتنى بەشێکى ترى چەکى گەنمى جوتیاران لە بەغداوە بۆ هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند.

ئەمرۆ سێشەممە ڕێکەوتى (19/تشرینى یەکەم/2021)، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیێنێت، "بەشی پێنجەمی چەکی بانکی شایستە داراییه‌كانی جوتیاران" لە بەغداوە گەیشتە هەرێمی كوردستان.

هەروەک بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی دەیڵێت، ئەو بڕە پارەیەى بۆ جوتیارانى هەرێمى کوردستان نێردراوە، بڕەکەی دوو ملیار و (67) ملیۆن دینارە.

نەوزاد شێخ کامیل، ئاشکراشى دەکات، بەشی پێنجەمی چەکی بانکی شایستە داراییه‌كانی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك بەمشێوه‌یه‌ی خوارەوەیه‌:

سلێمانی: بڕی یەك ملیار و سەد و نەوەد ملیۆن دینار

هەولێر: حەوت سەد و شەست و دوو ملیۆن دینار

دهۆك: سەد و پازدە ملیون دینار

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین