سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئێوارەخوانێکی بەربانگی بۆ لایەنەسیاسییەکان ئامادەکرد کوردستانی

نوچەنێت

سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمى کوردستان، خوانێکى به‌ربانگى بۆ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانى ‏هه‌رێمى کوردستان سازکرد، راوێژکارێکی باڵای سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان دەڵێت: سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمى کوردستان جەخت لە کارکردن له‌پێناو یه‌کڕیزى و ته‌بایی و پێکه‌وه‌ژیان دەکاتەوە.

ئێواره‌ى رۆژی دووشه‌ممه‌( 18/نیسان/2022) به‌ ئاماده‌بونى جه‌عفه‌ر شێخ ‏مسته‌فا و مسته‌فا سه‌ید قادر، لە سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمى کوردستان جێگرانى سه‌رۆکی هه‌رێمى کوردستان و فه‌وزى هه‌ریری، سه‌رۆکى دیوانى ‏سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمى کوردستان، ‏سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمى کوردستان خوانێکى به‌ربانگى بۆ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانى ‏هه‌رێمى کوردستان سازکرد و زۆربه‌ى لایه‌نه‌کان تێیدا به‌شداربوون.  

لە راگەیێندراوێکدا سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمى کوردستان دەڵێت: دڵشاد شەهاب، راوێژکارى باڵای سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، به‌ ناوى ‏سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌، گوته‌یه‌کى به‌خێرهێنانى پێشکێشکرد و ‏سوپاسى لایه‌نه‌کانى کرد بۆ به‌شدارییان له‌ خوانه‌که‌دا و جه‌ختى له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى ‏نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمى کوردستان و سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان بۆ کارکردن له‌پێناو یه‌کڕیزى و ته‌بایی و پێکه‌وه‌ژیان کرده‌وه.‌ 

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: نوێنه‌رانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان خۆشحاڵی خۆیان  ده‌ربڕی و سوپاسى سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمى کوردستانیان کرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین