وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیارێکی گرنگی بۆ جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەرکرد
نوچەنێت
بە گوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستانەوە بڵاو کراوەتەوە، لە ھەنگاوێگی گرنگدا بۆ پەرەپێدانی سێکتەری کشتوکاڵ لە پێناو بەرژەوەندی و پاڵپشتی راستەوخۆی جووتیاران و بە مەبەستی دابینکردنی بنەتۆی گەنم لە تەرزی بەبڕشتی خۆماڵی، بڕیاردراوە بە دابەزاندنی نرخی بنەتۆ بۆ 530 ھەزار دینار بۆ ھەر تۆنێک، بەراوردکردنی ئەم نرخەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ نرخەکانی بازاری کوردستان جیهان دووهێندە کەمترە کە سەرووی یەک ملیۆن دینارە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کشتوکاڵدا هاتووە، ئەم بڕیارە بە چاودێری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە چوارچێوەی پرۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران لەلایەن ئەو کۆمپانیایانەی کە گرێبەستیان لەگەڵ وەزارەتەکەدا هەیە جێبەجێ دەکرێت و جووتیاران، دەتوانن لە ئێستادا بە نرخی دیاریکراو لە نرخی بازاڕەکان بنەتۆی گەنم بەردەست بکەن، بە کوالێتی بەرز و بەبڕشت و تەرزی خۆماڵی، بەو ڕێژەیەی کە بەرھەم ھێنراوە لە ساڵی پاردا.
ئەم بڕیارەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە، کە نرخی گەنم لە بۆرسە جیهانیەکان بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە بەرزبوونەوە بەردەوامە و، لێکەوتەکانی کۆرۆنا و وشکە ساڵی و بەرزبوونەوەی نرخی وزە، بە هۆکارە سەرەکییەکانی بەرزبوونەوەی نرخی جیهانی گەنم داندەرێن.
هاوکات لە 19/10/2021،وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی عێراق راگەیاند" عێراق بۆ ساڵی 2021 بۆ 2022، تەنیا لە 550 هەزار هێکتار چاندنی گەنم ئەنجام دەدات"
هەروەها وتیشی" ئەم رێژەیەی چاندنی گەنم لە کێڵگەکانی عێراق بە واتای کەمبوونەوەی ڕووبەری کشتوکاڵی گەنم دێت بە ڕێژەی ٪50"
جبوری هۆکاری کەمکردنەوەی ڕووبەڕی چاندنی بەستەوە بە دیاریدەی وشکەساڵی و کەمی ئاوەوە.
لەو بارەیەوە بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان و پەسەندکردنی بنەتۆ لە وەزارەتی کشتوکاڵ، بە دەزگای نوچەی ڕاگەیاند" هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی گەنم بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری ئەمریکییە، هەروەها هاتنی پەتای کۆرۆنا هۆکارێکی تر کە کاریگەری لەسەر زیادبوونی نرخی رەگەزە خۆراکییەکانی جیهانەوە هەیە".
رێژین سدیق، هۆکارێکی دیکەی گرانبوونی نرخی گەنم، بە کەمی بارانبارینەوە دەبەستێتەوە" گرانبوونی نرخی گەنم کێشەی هەموو عێراقە، بەڵام رەنگدانەوەی لە ناوچە کوردستانییەکان زیاترە، لەبەرئەوەی ئێمە بۆ بۆ ئاودانی دەغڵ و دان سود لە ئاوی باران وەردەگرین نەک سستمی ئاودان".
بە پێی بڕیارێکی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمساڵ گەنم نانێردرێتە دەرەوەی کوردستان، بۆئەوەی نرخی زیاتر بەرزنەبێتەوە. هەروەها بڕیارە بڕی 200هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەربگیرێت.
رێژین سدیق، سەبارەت بە گرانبوونی نرخی جۆرەکانی گەنم کە بۆ دروستکردنی خۆراکی جۆراوجۆر بەکاردەهێنرێن دەڵێت" ئەو گەنمەی کە ساوەر و مەعکەرۆنی لێدروست دەکرێت، بە دڵنیاییەوە گران دەبێت، ئێستا نرخی یەک تۆن گەنمی سمیت گەیشتووەتە یەک ملیۆن دینار".
سەبارەت بە پلانی حکومەت بۆ رێگریکردن لە زیاتر گرانبوونی نرخی گەنم، رێژنە سدیق وتی" بۆ رێگریکردن لەم قەیرانە، حکومەتی هەرێم گرێبەستی لەگەڵ دوو کۆمپانیا لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک هەیە. ئەو کارگەیەی کە لە سلێمانییە کەوتووەتە کار و بەرهەمی ئارد بە نرخی کەمتر لە بازاڕ دەفرۆشن".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment