مەلا بەختیار بۆ کۆمەڵى دادگەرى: داواى لێبوردنتان لێدەکەم کوردستانی

نوچەنێت:

مەلا بەختیار، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی یه‌كێتی، لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "دانیشتنی دۆستانەی بەندە و برایانی پارتی، بەهۆی ئاخاوتنی وتەبێژی کۆمەڵەی دادگەرییەوە کە فەرمویەتی، بەشداری لە حکومەتی عێراقدا ناکەین، ئەو گرتە ڤیدیۆیەی کە بڵاوکرایەوە و ئەمانەتی میدیایی تیایدا نەپارێزراوە."

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتى (19/تشرینى یەکەم/2021)، دواى ئەوەى مەلا بەختیار لەسەر وتەیەکى وتەبێژى کۆمەڵى دادگەرى لە کۆبوونەوەى لەگەڵ شاندى پارتى پێدەکەنیێت، رووکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە و تێیدا دەڵێت، "ئەگەر بە ئاستەم بەرێزانی کۆمەڵ، نیگەران بوون، داوای لێبوردنیان لێدەکەم."

 

دەقى ڕاگەیێندراوى مەلا بەختیار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی یه‌كێتی:

دانیشتنی دۆستانەی بەندە و برایانی پارتی، بەهۆی ئاخاوتنی وتەبێژی کۆمەڵەی دادگەرییەوە کە فەرمویەتی، بەشداری لە حکومەتی عێراقدا ناکەین. لە چرکەساتێکدا بەبێ مەرام باسکرا. بەئاساییش لەکاتی باسکردنەکەدا، پێکەنین. بەڵام ئەو گرتە ڤیدیۆیەی کە بڵاوکرایەوە و ئەمانەتی میدیایی تیایدا نەپارێزراوە، بەندە بەرۆشنی گوتومە: کۆمەڵی دادگەری بڕیارێکی واقیعی داوە. خوانەخواستە هیچ مەبەستێکم بۆ کەمکردنەوەی پێگەی کۆمەڵ. لە قسەکانمدا نەبووە.

وادیارە، هەندێك لە بەرپرسانی کۆمەڵی دادگەری، لەبەرئەو بارە دەرونیەی سەرەنجامی هەڵبژاردن، ئەم بە ناشەرعی بڵاوکردنەوەی هەواڵەکەیان، پێ ناخۆش بووە و، رەخنەیان لێگرتووین.

لێرەدا، بەش بە حاڵی خۆم، دەڵێم: ئەگەر بە ئاستەم بەرێزانی کۆمەڵ، نیگەران بوون، داوای لێبوردنیان لێدەکەم. دڵنیاشم ئەگەر باش گوێیان لە قسەکان گرتبێ، بەرپرسانە رای خۆمان وتووە.

لەگەڵ رێزم..

مەلا بەختیار- ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی یه‌كێتی

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین