مامۆستا بەدەل بەروارى لەم نزیکانە ئازاد دەکرێ کوردستانی

نوچەنێت:

پارێزەرێکى مامۆستا بەدەل بەروارى ڕایدەگەیێنێت، نزیکەى ساڵێکە مامۆستا بەدەل بەرواى لە زیندانە، لەدواى بڕیارەکەى دادگاى تاوانى هەولێر، ماوەیەکى تر ئازاد دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێککەوتى (19/تشرینى یەکەم/2021)، دادگای تاوانی هەولێر بڕیاری دا، سزای ساڵێک زیندانیکردن بەسەر مامۆستا بەدەل بەروارى ببڕدرێتەوە.

هەروەها پارێزەر ئاسۆ هاشم، ڕایدەگەیێنێت، لە دانیشتنی ئەمڕۆی دادگای تاوانی هەولێردا بڕیاردرا هەردوو تۆمەتباران مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەڕۆشکی، ساڵێک زیندانی بکرێن، بەڵام لەیەر ئەوەى ماوەى ساڵێکە لە زیندانن ئازاد دەکرێن.

ئەو پارێزەرە دەشڵێت، مامۆستا بەدەل بەرواری لە دوای (36) رۆژی تر ئازاد دەبێت، هەروەها ئومێد بەرۆشکی دوای شەش رۆژی تر ئازاد دەکرێ.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین