ناسکە عەبدوڵڵا: دەستکارى میمۆرى ئامێرەکانى دەنگدان کراوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەربژێرێکى پارتى لە سلێمانى، ئەنجامى بەراییەکانى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق لە بازنەى سلێمانى ڕتدەکاتەوە و دەشڵێت،"سکاڵا تۆمار دەکەم."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (14)ى تشرینى یەکەمى (2021)، ناسکە عەبدوڵڵا، بەربژێرى پارتى لە سلێمانى لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، "هەندێ کارمەندى کۆمیسیۆن لە ناوەندەکانى دەنگدان لە کاژمێر (6:30)ى ئێوارە میمۆرییەکان دەرهێناوە بە بیانووى لاوازى هێڵى ئینتەرنێت و ناتوانن داتاکان بگوازنەوە."

روونیشدەکاتەوە، "دواى کاژمێر (7)ى ئێوارە میمۆرییەکانیان گەڕاندۆتەوە بەبێ ئەوەى هیچ چاودێرێکى سیاسى یان ڕێکخراوەکان بزانن میمۆرى ئەنجامەکانیان بۆ کوێ بردووە."

ناسکە عەبدوڵڵا، دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامى بەرایی دەنگەکان، ئەگەرچى (15000) هەزار دەنگى هێناوە بەڵام بە وتەى کۆمیسیۆن دەرنەچووە، لەسەر پێشێکارییەکانى سلێمانى دەشڵێت، "لە دواى کاتژمێر (9)ى شەو کارمەندانى کۆمیسیۆن شرینى ئەنجامى دەنگەکان بە لایەنەکان داوە و تا کاتژمێر (12)ى شەویش داتاکان بە بەغدا نەدراوە، بۆیە هەموو ئەو ئەنجامانە ڕەتدەکەمەوە."

بەبێ ناوهێنانى لایەنێکى سیاسى، ئەو بەربژێرەى پارتى ئاشکراى دەکات، "لەلایەن حیزبێکى دیارکراو لە سلێمانى دەستکارى دەنگەکان کراوە، بۆیە ئەمڕۆ لە هەولێر بەرامبەر ئەو پێشێاکاریانە سکاڵام تۆماردووە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین