عەدنان عوسمان: بزووتنەوەى گۆڕانى جاران نەما کوردستانی

نوچەنێت:

عەدنان عوسمان، ئەندامێکی پێشووی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان، وەک خۆى دەڵێت ئەو شکستەى گۆڕان دووچارى بوویەوە لە هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، ئیرادەیەکى گەورەى دەوێ، کە بزووتنەوەى گۆڕان ئەو  ئیرادەیەى نییە.

ئەمڕۆ سێشەممە (12)ى تشرینى یەکەمى (2021)، عەدنان عوسمان، لە لێدوانێکى بۆ دەنگى ئەمەریکاى، دەنگ نەهێنانى بزووتنەوەى گۆڕان لە هەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراق بە شکست ناودەبات و دەشڵێت، ئەو شکستە دەگەڕێتەوە بۆ دوو هۆکار،  گۆڕان پێشتر بزووتنەوەیەکی ناڕەزایەتی و ئیسڵاحی بوو، بەڵام دواتر دوور کەوتنەوە لە شەقام و ئەو  بنەمایەی لەسەری دروستبوو، تا وایلێهات وردە وردە متمانەی شەقامی لەدەستدا، لەم هەڵبژاردنەدا، بەتەواوەتی متمانەی لەدەستدا.

ئەو ئەندامەى پێشووی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان، پێیوایە گۆڕان دواى مردنى نەوشیروان مستەفا و جۆرى ئیدارەدانى گۆڕان لەلایەن بەرپرسانى ئێستاى ئەو بزووتنەوەیە بە هۆکارێکى ترى شکستەکەى گۆڕان دەزانێ، وەک خۆى ئاماژەى پێدەکات، سەرکردایەتیى گۆڕان بە عەقڵیەت و تێگەیشتنی خۆیان ئیدارەی گۆڕانیان دەکرد، نەک بەو عەقڵیەتەی گۆڕانی لەسەر دروستبوو، زیاتر دەسەڵات ویست بوون، پێشتر ناو بازنەی دەسەڵاتدا بوون، بۆیە خەونیان بەنزیککردنەوەی گۆڕان و بەشداریکردن لە دەسەڵاتدەبینی.

دەشڵێت، گۆڕان، گۆڕانی جاران نییە، ئێستا بەشێکە لە سیستەمی دەسەڵات و متمانەی شەقام و خەڵکە ناڕازیەکەى، گێڕانەوەی ئەو متمانە، پێویستی بەگۆڕانکاری زۆر گەورە هەیە، ئەو گۆڕانکاریەش بە کارێکی زۆر قورس و زەحمەت دەبینم.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین