کاردۆ محەمەد: گۆڕان پێچەوانەى ئەو پڕۆژەیە کاریکرد کە هەیبوو کوردستانی

نوچەنێت:

ڕێکخەرى ژوورى پەرلەمانى بزووتنەوەى گۆڕان هۆکارى شکستى گۆڕان لە هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق ئاشکرا دەکات و وەک خۆى دەڵێت، گۆڕان و شوناسنامەکەی پڕۆژەی ناڕەزایی خەڵک بوو بەرامبەر ئەو حوکمڕانیەی چەند ساڵە هەیە، کاتێک بە پێچەوانەی ئەم پڕۆژەیەوە کاردەکات بێگومان شکست دەهێنێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (12)ى ئەیلوولى (2021)، کاردۆ محەمەد ڕێکخەری ژووری پەرلەمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە دەنگى ئەمەریکاى ڕاگەیاند، بزووتنەوەى گۆڕان پێچەوانەى ئەو پڕۆژەیەى هەیبوو کارى کرد، بێگومان ئەو کاتە نەک هەر دەنگەکانت کەم دەکات، بەڵکو شکست دەهێنێت لە پڕۆسەکە.

سەبارەت بە هۆکارى سەرەکى دەنگ نەهێنانى گۆڕان، کاردۆ محەمەد ڕایگەیاند، هۆکاری سەرەکی شکستی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنەکان جگە لەبەشداری حکومەت بۆ هەڵوێستە سیاسییەکانی ئەو بزوتنەوەیە لەماوەکانی ڕابردوو دەگەڕێتەوە.

دەشڵێت، پێشتر خوێندنەوەمان هەبوو بۆ دۆخەکە و ناڕەزایەتی خەڵک، بەڵام پێمان وابووە هیچ ڕێگەیەکی تر نەبوو لەبەردەمماندا جگە لە بەشداریکردن لەهەڵبژاردن، بەتایبەت کورد لە عێراقدا کە کێشەی ناوچە دابڕێنراوەکان و دەستوری هەیە، هەروەها کە نەتەوەی تر لەبەرامبەرمان هەیە و پێمان وابووە نوێنەرانێک بنێرین کە خەمی نیشتمان و خەڵکی کوردستانیان هەبێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین