کۆمەڵى دادگەریى کوردستان: خۆمان دەگۆڕین کوردستانی

نوچەنێت:

دواى ئەوەى کۆمەڵى دادگەریی کوردستان لە هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق تەنها یەک کورسى بەدەست هێنا، وتەبێژى ئەو حیزبە دەڵێت، بە خۆمان دادەچێنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (11)ى تشرینى یەکەمى (2021)، محەممەد حەکیم، وتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا داواى لێبوردن لە ئەندامانى خۆیان دەکەن و دەشڵێت، ئەو دەنگانەى بەدەستمان هێنا لەم هەڵبژاردنە لە چاوەڕوانیى ئێمەدا نەبوو.

وتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، هۆکارى دەنگپێنەدانى دەنگى بە کۆمەڵى دادگەریى، دەخاتە ئەستۆى سەرکردایەتیى حیزبەکەی و وەک خۆى جەختى لێدەکاتەوە، ئەنجوومەنی باڵا و سەرکردایەتی بەرپرسیاریێتی ئەم دۆخە لە ئەستۆ دەگرێت.

دەشڵێت، کۆمەڵی دادگەریی دۆخی زۆر سەختتر لەمەشی تێپەڕاندووە، بە بەرنامەیەکی نوێوە خۆمان بۆ هەڵبژاردنی کوردستان ئامادە دەکەین.

جێگەى ئاماژە پێدانە، ئێوارەى ئەمڕۆ ئەحمەدى حاجى رەشید، بەربژێرى کۆمەڵى دادگەرى لە هەڵەبجە ڕاگەیاند، چانس یاوەرم نەبوو و نەمتوانى سەرکەوتوو بم.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین